١٦ی ئادار چوار رۆژنامەنووس و چالاکوانی زیندانیکراوی بادینان ئازاد دەکرێن




میترۆ,رووداو 

رۆژی ١٦ی ئاداری ٢٠٢٣، چوار رۆژنامەنووس و چالاکوانی زیندانیکراوی بادینان ئازاد دەکرێن، ھەروەھا لە ئەمڕۆوە بڕیاری ئازادکردنی بە مەرج، زیندانیانی سیاسی دیکەی ھەرێم دەگرێتەوە.

بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە دەستگیرکراوانی بادینان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەدواداچوونیان لەسەر بابەتی ئازادکردنی چوار رۆژنامەنووس و چالاکوانی زیندانیکراوی بادینان کردووە کە پێکھاتوون لە (ئەیاز کەرەم و گوھدار زێباری و شڤان سەعید و ھاریوان عیسا) و ھەر چواریان ھیچ کێشەیان نییە و رۆژی رۆژی ١٦ی ئاداری ٢٠٢٣ ئازاد دەکرێن.

سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵیش، رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بەبێ ئازادکردنی بە مەرج ئازاد دەکرێت.

بەشدار حەسن وتیشی، دادوەر (ئەحمد رمچان) ئەندامی داواکاری گشتی پێی ڕاگەیاندوون کە لە ئەمڕۆوە ڕازین لەسەر بڕیاری ئازادکردنی بە مەرج بۆ سەرجەم ئەو زیندانییە سیاسییانەی بەپێی ماددەی یەک لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان سزادراون.


PM:02:59:28/02/2023




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌