لە سلێمانی پێشانگەیەکی شێوەکاری تایبەت بە ژن کرایەوە





ميترۆ,رووداو 

بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە کە لە 8ـی مارس یادی دەکرێتەوە، پێشانگەیەکی تایبەت بە ئێش و ئازاری ژنان لە سلێمانی کرایەوە.
 
دڵشاد بەهائەدین هونەرمەندی شێوەکار، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشانگەکە پێشتر لە یەکێک لە گەلەرییەکانی لەندەنی بەریتانی کراوەتەوە و لەسەر داوای زانکۆی جیهان لە سلێمانی کرایەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، تابلۆکانی باس لە ئێش و ئازاری ژنی کورد و رۆژهەڵات دەکات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کارکردنی ئەو وەک هونەرمەندێک لە هونەری شێوەکاریدا زیاتر لە سەر نەهامەتییەکانی ژەنە لە نێو کۆمەڵگەکەدا، هەروەها بە پیویستی دەزانێت هونەرمەندان و رۆشنبیران کار لەسەر ئەو مژارە بکەن.
 
پێشانگەکە رۆژی دووشەممە 6ـی ئازاری 2023 بەناوی 'دەروازەیەک لە رەنگ' کرایەوە، تێیدا 25 تابلۆی شێوەکار دڵشاد بەهائەدین لە زانکۆی جیهان لە سلێمانی خرانەڕوو و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.


PM:02:26:07/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌