لێدوانی رۆژنامەوانی بۆ بڵاوکردنەوە



 بڕیاربوو گوهدار زێباری رۆژی پێنج شەممە، ئازادبكرێت، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ چوارشەممە دادگا بە حەوت مانگ زیندانی سزایەكی نوێی بۆ دەركرد. 
 دادگای هەولێر لەسەر گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەكەی گوهدار  بە پێی مادە ٢٧٩ لە یاسای سزادانی عێراقی، بە ناڕەوا سەرلەنوێ حەوت مانگ زیندانی سزای بۆ دەرکردووە.
ئێمە ئەم بڕیارەی دادگا بە ناڕەوا دەزانین، دەنگمان دەخەینە پاڵ تیمی پارێزەرانی و داوا دەکەین ئازاد بکرێت.
بە پێی راپۆرتی ساڵی 2022 ی سەنتەری میترۆ لە شارەكانی هەرێمی كوردستاندا لە بری لێپێچینەوە لە تاوانكاران، راپێچكردنیان بۆ بەردەم دادگاو سزادانیان، رۆژنامەنووسان راپێچی زیندانەكان دەكرێت، لەگەڵ ژنكوژان و بازرگانانی تلیاك و دزو چەتەو تۆمەتبارانی كەیسی گەندەڵی، دەخرێنە یەك هۆڵەوە، لە بری پۆلیس دژە تیرۆر دەستگیریان دەكات، لە بری ژووری لێكۆلینەوەی بنكەكانی پۆلیس و ئازادكردنیان بە كەفالەت، لە زیندانی ئاسایش توند دەكرێ


PM:03:47:15/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌