پلاسخارت: متمانە بەخشین بەحکومەتی نوێی عێراق دەرفەتێکی یەکلاکەرەوەیه‌ بۆ ڕەوتی سەقامگیریی




میترۆ,شار 

ده‌قى وتارى جینین هێنیس پلاسخارت
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق
لە کۆربەندی سلێمانی -  15ی ئاداری 2023

پایەداران ـ خانمان ـ بەڕێزان
لە میانەی بەشداریکردنم لەم کۆڕبەندە ، پێش چوار ساڵ، لە ئاداری ٢٠١٩، بەوە دەستم پێکرد کە من ڕاشکاوانە دەدوێم ، بە شێوازێک کە هانی بیرکردنەوە دەدات ، بۆ ئەوەی بتوانین ڕاستگۆیانەو بونیاتنەرانە هەوڵی چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکی ڕەگداکوتراو لە پرۆسەو دامودەزگا عێراقییەکان بدەین. ئەگەر ئێوە ڕێگام پێبدەن، ئەوا ئەمڕۆش هەمان شت دووبارە دەکەمەوە.

ئەو کات وتم تەنیا بەتیشک خستنەسەر نیگەرانییە سیستەماتیکییەکان دەتوانرێت متمانەی جەماوەر بەدەستبهێنینەوە، هۆشداریی ئەوەشمدا توڕەیی لەڕادەبەدەر بەهەڵچونی خێرای لێدەکەوێتەوەو هەر شکستێکیش لەهەڵسوکەوتکردندا بەحەتمی دەبێتە هۆیگەڕێکی نوێی توندوتیژیی.

دواتر چی ڕویدا؟ ئێستاش شتەکان بەکوێگەیشتوون؟
بەدڵنیاییەوە، هەموومان خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵمان بەبیر دێتەوە.

زۆرێك لەعێراقییەکان، لەگشت چینەکانی کۆمەڵگه‌، ڕژانەسەر شەقامەکان‌و دژ بەنەبونی ئاسۆیەکی ڕونی ئابوری‌و کۆمەڵایەتی‌و سیاسی ناڕەزایەتییان دەربڕی. ئەوان بەدەست گەندەڵی‌و بەرژەوەندی حیزبی، جەماوەری ماندووبوون. دوای 16 ساڵ ئەوان ئارامییان نەما، بەسادەیی، لەبەر جێبەجێنەکردنی ئەو بەڵێنانەی کە پێیاندرابوو.

ئەوەی ئەوان داوایاندەکرد، وڵاتێك بوو کە بگاتە ئەوپەڕی تواناکانی بۆ بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان.

ئەوەی ماوەتەوە بریتیە لەمێژوو. گیانلەدەستانی ژمارەیەکی زۆرو برینداربوونی چەندان‌و نەبوونی لێپرسینەوەو ڕفاندنی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازییانەکان بەهەموو شێوازە داینەمیکییەکانی هێزەوە، بوونە هۆکار بۆ بەخێرافراوانبوونی قەیرانێکی گەورەی متمانە کە پێشتر هەر هەبوو.

کورتەی ئەم چیڕۆکە درێژە: ئەمڕووداوانە وەك هەموومان دەزانین بوونە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆك وەزیران و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ و لەوەش گرنگتر  ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندوای دوو ساڵ لەتشرینی یەکەمی 2021.

لەکاتێکدا ئەم هەڵبژاردنانە بە شێوەیەکی فراوان بە شەفاف و باوەڕپێکراو ناسێنران - کەئەمەش کەم نییە بۆ دیموکراسییەکی گەنج–دواتر، عێراق خۆی لەژینگەیەکی ناجێگیرو بارگاوی سیاسیدوای هەڵبژاردنەوە دۆزیەوە.

داواکردن لە لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر جیاوازیەکانیان گوێی لێنەگیرا.لەگەڵ هەڵکشانی گرژییەکان بۆ ماوەی چەند مانگێک مرۆڤ پێویستی بەتۆپێکی کریستاڵی نەبوو بۆ ئەوەی بزانێت ئەمە بەرەو کوێ دەڕوات: بارودۆخێك کە بووە هۆی پێکدادانی چەکداری لەناو جەرگەی پایتەخت و شوێنەکانی تر، بەڵام دواجار لەمانگی تشرینییەکەمی 2022داو دوای زیاتر لەساڵێك ناکۆکی‌و یاریکردن بەدەسەڵات، ئەنجومەنی نوێنەران متمانەی بەخشیە حکومەتی نوێی عێراق. ئەمەش کاتی هاتبوو.

خانمان و بەڕێزان، بەگەڕانەوە بۆ ئەو پوختە وەرزییانەی کە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانم کردووە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، بێگومان‌و بەڕوونی ئەوە دەبینین: ئاڵنگارییە سیاسی‌و ئەمنی‌و ئابووری‌و ژینگەیی‌و دامەزراوەییەکان بەئاستێکی بەرز هەر بەردەوامە.

ئەمە واتای چ دەگەینێت؟  
ئەمە واتای ئەوەیە زۆربەی ئەو ئاوات و داخوازیانەی کە لە مانگی تشرینییەکەمی٢٠١٩ دا هاتنەئاراوە ، هێشتا زیندوون. مانای ئەوەیە کە چارەسەرە کاتییەکان هیچ سوودێکی نیە. واتە دەبێتواز لە تەمبەڵی سیاسیبهێندرێت.

هەروەها واتای ئەوەش دەگەینێت کە ئارامی و خۆڕاگریی عێراقییەکان بەردەوام لەژێر تاقیکردنەوەدایە، بۆ؟ چونکە کەس ناتوانێت پێشبینی ئەوە بکات کە حکومەتی نوێلە شوە ڕۆژێکدا موعجیزە ئەنجام بدات. مامەڵەکردن لەگەڵ میراتی گەورەیڕابردووی عێراق و چەندینئاڵنگاری ئێستا کات دەخایەنێت.

بەدڵنیاییەوە، عێراق بەسەر هەندێك لە بەربەستە کورتخایەنەکاندا زاڵ بووە کەڕاستەوخۆ دوای لابردنی سەدام حوسێنڕووبەڕووی بۆتەوە. بەڵام لەو کاتەوە وڵات لەگەڵ کۆمەڵێكڕووداو و ڕەوتە ناسەقامگیرەکانی ناوخۆ و دەرەکیدالە ململانێ دایە.

هەر لەتوندوتیژییەخوێناوییەکانی تایفەگەری‌و جەنگی دژی داعش‌و گروپە چەکدارییەکانی کە لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کاردەکەن‌و کێبڕکێی جۆراوجۆری هێزی دەرەکی تا دەگاتە پەتای کۆڤید-19و  ئاڵنگارە ژینگەییە بەرچاوەکان‌و کاریگەرییە خراپەکانی گۆڕانی کەشوهەوا ئەمانە تەنها نمونەن.

ئێستا ئەم ڕوداوانەی 20 ساڵی ڕابردوو نەک هەربونە هۆی چەندجارکردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە لەدەیەکانی تری ڕابردودا بەمیراتەوە مابوونەوە، بەڵکو چەندین خاڵی لاوازیی نوێشیان خستەڕوو.

بەدەستەواژەیەکی تر: کاتێک عێراق بەدرێژایی مێژووی خۆی چەندسەردەمێکی زۆر تاریک‌و دژواری تێپەڕاندووە، بەڵام تائێستا هۆکارەکانی نائارامی‌و ناسەقامگیریی لەڕابردوی نزیکی ئەو وڵاتەدا تاڕادەیەکی زۆر وەک خۆی ماونەتەوەو ئەمانەش بونەتە هۆی دروستبوونی ئەوەی شێوازێک لەقەیرانە دوبارەکان.

کە بریتین لە: گەندەڵیی ڕێکخراوو  حکومڕانی لاوازو خراپی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان‌و بێکاریی‌و پشتبەستنی لەڕادەبەدەر بەداهاتی نەوت‌و چەندین بابەتی تر. ئەمانەش لەلایەن خۆیانەوە کاریگەری خراپ بەسەر هاوڵاتی ئاسایی عێراقی جێدەهێڵێ‌و سکاڵای جەماوەری لەسەر نادادیی‌و ستەمکاری برەو پێدەدات‌و دەبنە هۆکاری هەڵکشانی گرژییەکانی ناو کۆمەڵگه‌و نێوان کۆمەڵگەکان.

سەرەڕای ئەمانەش، هەروەها ئێمەش دەزانین کەلەوانەیە لەنێو هەر قەیرانێک چەندین دەرفەتی نوێ بێتە ئاراوەو با جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە پێشئەوەی کەسێک ئەو هەستە وەربگرێت کە عێراق کەیسەکی دۆڕاوە. نەخێر وانییە.

عێراق توانای زۆر مەزنی هەیە، ئامانجی من لێرە وێناکردنی هەڵکشانی هەستکردن بەلەناوچوون نییە. بۆیە، جارێکی تر ڕێگه‌م پێبدەن ئەوە دوپاتبکەمەوە: متمانە بەخشینی ئەمدواییە بەحکومەتی نوێی عێراق دەرفەتێکی یەکلاکەرەوە دەڕەخسێنێت. دەرفەتێک بۆ گەڕانەوەی وڵات بۆ ڕەوتی سەقامگیریی.

لەنوێترین پوختە کە لەسەرەتای مانگی شوبات پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانم کرد، ئاماژەم بەوەکرد، حکومەتی عێراق ویستی خۆی نیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکی گرنگ.

هەرچەندەو بەدڵنیاییەوە هێشتا زووە.بۆیە دەتوانم تەنها جارێکی تر جەخت لەسەرئەوە بکەمەوە کە هەر حکومەتێک پێویستی بەکات هەیە بۆ ئەوەی کارەکان ئەنجامبدات. هەروەها بۆ هەر حکومەتێک کە بیەوێت پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت، پشتگیری فراوان – چ لەناوەوە یان لەدەرەوەی هاوپەیمانێتییەکە- مەرجی سەرەکییە.

ئەمە زۆر سادەیە:ئەو جۆرە گۆڕانکارییە قوڵەیکە ئێستا پێویستە، پێویستی بە پابەندبوونێکی توندو تۆڵی کۆمەڵێکی فراوانی لایەنە پەیوەندارەکان هەیە. وە بە دڵنیاییەوە، هەروەها پێویستی بە دانانی بەرژەوەندی نەتەوەیی لەسەرووی هەموو شتێکەوە هەیە.

لە بەرامبەردا پێویستە گەلی عێراق ئەوە ببینێت (بە هێواشی بەڵام بە دڵنیاییەوە) پێشوەچوون  بۆ هەموو عێراقییەکانبەدەستدەهێنرێت و ئەم بەرەو پێشچوونە ژنان و کەمینەکان و گەنجانیش دەگرێتەوە.

ئەوان پێویستیان بەوەیە ئەوە ببینن کەگشتگیریی و یەکسانی تەنیا وشەی نێو وتارەکان نین ، بەڵکو وەک زەرورەتیڕەها مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەوان پێویستییان بەوەیە ئەوە ببینن کەمەودای مەدەنی سنوردار ناکرێت بەڵکو بواری گەشانەوەی بۆ فەراهەم دەکرێت،  بەمەش ئازادیڕادەربڕین مسۆگەر دەبێت.

ئەوان پێویستییان بەوەیە ئەوە ببیننکە دادپەروەری و لێپرسینەوە مسۆگەر کراوە بۆ هەمووان - بەبێ گوێدانەئینتیماو پاشخان.

هەروەها ئەوان پێویستییان بەوەیە ئەوە ببیننکە دروستکردنی ژینگەیەکیلەبار و  گشتگیر چەقی هەر سیاسەتێکویاسادانانداێکە.

دەتوانم بەردەوام بم - بەڵام باوەڕم وایەئەوەی ڕوونم  کردۆتەوە بەسە .

خانمان و بەڕێزان . تکایەڕێگەم پێ بدەنکە لەوانەیە  چاوەڕوان نەکراو بێت تۆزێک لا بدەم . سەرەڕای هەبوونی لیستێکی دوورودرێژیکاری هەرە دیار لە مێشکی هەموو کەسێک- تەرکیز کردن و چڕکردنەوەی ئاگاکان و هەروەها دروروستنەکردنی کێشە و ئاستەنگی ناپێویست بۆ حکومەت  زۆر گرنگە .


بە واتایەکی تر بۆ ئەوەی بازنەکانی ناسەقامگیری بشکێنین، دەبێت ئەولەویەتەکان چی بن؟ کاریگەرییەکانییاسایەکییانڕێنماییەکی دیاریکراو چییە؟ هەروەها ئایا جێگەی مشتومڕ دەبێتیان دەبێتە هۆی دابەشکاری؟ وە ئەگەر وایە، ئەوە مانای چییە بۆ ئەو پشتگیرییە فراوانەی کە ئێستا زۆر پێویستە؟

جا ئەمە چ گۆڕانکاریی کردن بێت  لەیاسایەک کە ئێستا بەرکارە و یاخود دانانی کۆت و بەندی بێت لە سەرمافەکان و ئازادییەکان – پشتگوێخستنی کاریگەرییە چوار چێوە فراوانەکان کارێکە بە مەترسی تەنراوە (مەترسیدارە)

کەواتە پرسیارەکە ئەوەیە : ئایا ئەم بابەتە بەڕاستی ئەوە دەهێنێت کات و کۆششی بۆ تەرخان بکرێتیانیش ئەم کۆمەڵە بابەتە لە قۆناغێکی دیاریکراو ، زۆر گەرە تر دەبێت لە هەموو بەشەکانی ؟ هەر بۆیە (جارێکی تر) سەرنج و ئاگایی زۆرێک لەسەر کارەپێشیینەکان لادەچێت و پەڕشبڵاو دەبێتەوە لەوانەشە دوور بخرێنەوە؟!

خانمان، بەڕێزان، ڕێگام پێ بدەن بگەڕێمەوە سەر لیستە درێژەکەی کێشە گرنگەکان.

لێرە باسی کەمێکیان دەکەم :
یەکەمین و پێش هەموو شتێک ئەنجومەنی وەزیران بودجەی ٢٠٢٣ پەسەند کردوەە و ئەمەش هەوڵێکی خۆشە ، بەڵام تا ئێستا پەرلەمان پەسەندی نەکردووە . و بە دڵنیاییەوە ، بە بێ بودجە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت زۆر دوا دەکەوێت – بە خزمەتگوزارییە گشتییەکانیشەوە.

هەروەها بە تەنها بەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت وڵات ناتوانێت لەسەر پێیەکانی بوەستێت و لەبەرامبەردا ڕەخساندنی دەرفەتی کار بەشێوەیەکی بەردەوام ناتوانرێت لەڕێگای قەبەکردنی کەرتی گشتی بەدەستبهێندریت. وڵات پێویستییەکی زۆری بە چاکسازی ئابوریی و دارایی هەیە.   

پێویستە کۆششەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕێکخراو تەنها تاکەکان و ڕووداوەکان نەگرێتەوە. ئەو سیستەمەی لە دوای ٢٠٠٣ ەوە دامەزرا ، ناتوانێت بە ئاسانی بەردەوام بێت. ئەگەر وەک خۆی جێبهێڵدریت ئەوا جارێکی تر دەرەنجامی پێچەوانەی دەبێت.

سەرەڕای ئەوانە ، چەندین کێشەی هەڵپەسێردراوی نێوان بەغدا و هەولێر پێویستی بە هەبوونی پەیوەندیی بەدام ودەزگا کراو هەیە ، لە نەبوونی ئەودا باشتر بوونی زۆر بەخۆیەوە نابینێت. لێرەش دەتوانم بەردەوام بم .

جارێکی تریش ، با چیڕۆکێکی درێژ کورت بکەینەوە : لە وتارەکەم بۆ ‌وێوە لێرە لە سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٩ دا ، دیمەنێکم وێنە کێشا  کە بە سیاسەتی دەستەو لایەنە کاراکانی ناحکومی و لاسەنگی سەرچاوەکانی دەوڵەت و خراپی خزمەتگوزارییەکان و کەمی دەرفەتی کارکردن تەڵخ ببوو ، ئێستاش لە دوای چوار ساڵ ، زۆرێک لەو کێشانە هەروەک خۆیان ماونەتەوە .

 ئەوەی لە بنەڕەتدا دەمەوێ بیڵێم ، ئەوەیە کە کاتمان نیە بۆ بەفیڕۆدان.

بە دڵنیاییەوە ، ئەو ئاڵنگارییانەی کە چاوەڕوانمانن گەلێک زۆرن ، مایەی ساویلکەییە گەر بڕوا بکرێت کە میراتی ئاستەنگییەکانی ڕابردوو  و هەڕەشە دروستبووە نوێکان لە تاقیکردنەوەی تواناکانی بەرگە گرتنی وڵاتدەوەستن .

بەڵێ ، وەک هەر وڵاتێکی تر ، عێراق دەخرێتە بەر تاقیکردنەوە – زوو بێت یان درەنگ – بەڵام ئەوەی مایەی ترسە ئەوەیە ئەگەر ڕێکاری خێرا نەگیرێتە بەر ئەوا عێراق لەم تاقیکردنەوەیە شکست دەهێنێت.

کەواتە، گرنگە وڵات بەرەوە ئەو سەقامگیرییە لەنگەر بگرێت کە پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی بەرگەی هێدمەکانی ئایندە بگرێت. بۆ ئەوەی ئەمە ڕوو بدات ، پێویستە بە شێوەیەکی دەستە جەمعی لە مێژوو فێر ببین – مێژووی نوێ لە هەمان کاتدا – بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوە .  

خانمان ، بەڕێزان ، وتەکەم ئەمڕۆ دەربارەی عێراق بوو بە شێوەیەکی گشتی ، بەڵام بەرکەوتنی سیاسیی نێوخۆیی و بەرژەوەندییە تایبەتەکانی پارتە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان ، ناکرێت باس نەکرێن .

لە پێش دوو ساڵ و لە میانەی بەشداریکردنم لە چالاکییەک کە لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ لە زانکۆی کوردستان کرا  ، بەوە کۆتاییم بە وتەکەم هێنا کە هەرێمی کوردستان ئەو بژاردەیەی لەبەر دەستە :  

دەتوانێت یەکگرتووبێت وڕووبەرووی  گەندەڵیی سیستەماتیکی ببێتەوە و برەو بدات بە ڕێزگرتن لە مافەکان و ئازادییە بنەڕەتییەکان و پێشوەچوونێکی بەرچاو لە بواری ئاسایش و ئابوریی وەدەست بهێنێت و بچێتە ناو گفتوگۆشەوە سەرەڕای هەبوونی ناکۆکی نێوخۆیی کە هەندێک جار(دانی پێدا دەنێم)  وا دەردەکەوێت ناتوانرێت بەسەری دا زاڵ بیت . یان

دەتوانێت شکستخواردوو بێت لە ڕێکخستنەوەی کاروباری ناوخۆیی و سەرکێشی کردن بەو دەستکەوتانەی وەدیهاتوون لە دەیەکانی ڕابردوودا .

بە ئازارەوە دەیڵێم ، بەڵام زۆرێک لە خەڵکی دەپرسن : ئەو زەنگە مەترسییە چییە کە پارتەکان چاوەڕیی دەکەن؟  

خانمان ، بەڕێزان ، لە کۆتاییدا ڕێگام  پێ بدەن کە ئەوە دووپات بکەمەوە : ئێمە بە دڵسۆزییەوە هیوامان وایە عێراق بتوانێت – بە پشتبەستن بە سامانە زەبەلاحەکەی و فرەیی و دەرفەت و تواناکانی ئێستای –توانادار بکرێت و بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێت.
دوای بیست ساڵ ، ئەم وڵاتە شایانی ئەوەیە ئەڵقە بێ کۆتاییەکانی ناسەقامگیریی و بارودۆخی سەخت ببڕێت . عێراقییەکان بەئاگان لەو بەڵێنانەی خۆشگوزەرانی کە دوای سەدام پێیان درا بوو و دوای دوو دەیە ، ئەوان شایانی باشترن .

بابەتەکە زۆر ئاسانە، هەموومان دەتوانین ئەو ئایندەیە ببینین.  


PM:04:02:15/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌