رێگری لە خۆپیشاندان و هێرش بۆ سەر تیمی شار پرێس شەرمەزار دەكەین



لەیادی 35 ساڵەی جینۆسایدی گەلی كوردستان هێزێكی ئەمنی لە شەقامی كەسنەزانی پایتەختی هەرێمی كوردستان  داوا لە تیمەكانی راگەیاندن دەكات، رووی زوومی كامێراكانیان نەكەنە (مۆنۆمێنتی شەهیدان) و پالاماری تیمی شار پرێس دەدەن. 
ئەمرۆ ژماریەك چالاكوانی شاری هەولێر گردبونەوەیەكیان لەبەردم مۆنۆمێنتی شەهیدانی شارەكە رێكخست، هەرزوو هێزێكی ئەمنیی رێگرییان لێكردن و بڵاوەیان بە رێكخەرانی كرد.
سایتی شارپرێس كە ئۆفیسی سەرەكی لە شاری سلێمانییە، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، تیایدا هێزە ئەمنییەكان چەند جارێك داوا لە پەیامنێرەكەیان دەكات شوێنەكە چۆڵ بكەن، پێیان دەڵێت : بڕۆنە ئەولای.
بەڵام ئەوان بەردەوامدەبن لەكاری ئاسایی خۆیان، پەیامنێرەكەیان لەگەڵ چالاكوان (بەشدار عوسمان)، برای رۆژنامەنوسی تیرۆركراو (سەردەشت عوسمان) چاوپێكەووتن دەكات، لەوكاتەدا هێزەكە پەلاماری كامێرای تیمەكە دەدەن.
هەژار ئەنوەر بە میترۆی ووت" ئەو هێزەی پەلاماری داین نەیاندەهێشت زوومی كامێراكەمان رووی لە مۆنەمێنتەكە بێت" ووتیشی" هێزەكە كە هێزی چالاكییە مەدەنییەكان بوون رێگەیان بە تیمەكانی تریش گرت وەك كۆباس، گەلی كوردستان، پۆلەتیك، ئێستا، ئاپۆڕا" جەختیكردەوە" نەقیبێك پێی ووتم من ریگەم بە یەكێتی و پارتی نەداوە روماڵی چالاكییەكە بكەن ، بڕۆن چی دەڵێن بیڵێن بی منەت بن" 
گەڕانێكی خێرا لە Google بەو چالاكییانەی لەبەردەم مۆنۆمێنتی قوربانیان لە وڵاتانی جیهان ئەنجامدەدرێت، بۆت دەردەخات، كە بەردەم مۆنۆمێنتەكان یەكەم شوێنە كە چالاكوان بیری لێدەكەنەوە تا چالاكی لەبەردەم رێكبخەن.
رێكخستنی گردبوونەوە، خۆپیشاندان و هەر چالاكییەكی نارەزایەتی لە یادەكان، لەلایەن خێزانی قوربانیان یان چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی مافی هاولاتییانەو رێگرتن لەو مافە پێشێلكردنی دەسووری عێراق و یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانە لە هەرێمی كوردستان.
بە پێی یاسای ژماری (11)ی ساڵی 2010 (یاسای خۆپیشاندان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، دەرچوونی خەڵك بە كۆمەڵ بۆ گۆڕەپان و شەقام و شوێنە گشتییەكان لە بۆنەی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئاینی "بەدەركراوە لە وەرگرتنی مۆڵەت".
 سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە گردبوونەوەی چالاكوانی شاری هەولێر دەكات و رێگری لە چالاكییەكەیان شەرمەزار دەكات. 
سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرش بۆ سەر تیمی شارپرێس و رێگری لە تیمەكانی راگەیاندن دەكات، كە  لەلایەن هێزی چالاكییە مەدەنییەكانی شاری هەولێر ئەنجامدراوە.
دەربارەی میترۆ:
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی  پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی IWPR  ی ئەمریكی دامەزاروە، لەو كاتەوە 12 راپۆرتی دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاو كردۆتەوەلەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)،  Gulf Center for Human Rights، وەزارەتی دەروەی ئەمریكا، Intenews، رێكخراوی IRI، لە رێگەی پرۆژەوە پاڵپشتی كردوە. 
metrocenter2009@gmail.com


AM:10:37:19/04/2023




ئه‌م بابه‌ته 1112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌