پەیامی نەتەوە یەكگرتوەكان لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری



بنیاتنانی داهاتویەك بناماكەی ماف بێت
ئازادی رۆژنامەگەری كرۆكی مافەكانی مرۆڤە
ساڵی 2023 سیهەمین ساڵوەگەری رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریە
ئیمرۆ سێ دەیە تێپەر دەبێت بەسەر بەرەوپێشەوە بردنی رۆژنامەگەری ئازادو ئازادی رادەربرین لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا، پاش ئەوەی لەسالی 1993دا ئەم رۆژە دیاریكرا- كە هاوكات بوو لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئامرازەكانی راگەیاندنی سەربەخۆ لە زۆریك لە وڵاتاندا و دەركەوتنی تەكنیكی دیجیتالی كە زانیاری ئازاد لەریگای ئینتەرنیتەوە فەراهەم دەكرد.

ئیمرۆ سێ دەیە تیپەردەبێت بەسەر پێشكەوتنی بنەماكانی رێزگرتن لە مافەكانی مروڤ و ئەو چوارچێوە نێودەوڵتیانەی پەیوەندیدارن پێوەی، بەڵام لەهەمانكاتدا ئازادی رۆژنامەگەری سەلامەتی پیشەیی رۆژنامەنوسان و ئازادی بیرورا كەوتۆتەبەر هیرشێكی  بردەوام بەرفراوان، كە كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر پێشیلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەگشتی.
لە ئێستادا كۆمەڵگای نێودەوڵتی روبەروی چەندین قەیرانی پر كیشمەكەیش و توندوتیژی دەبیتەوە، نادادیە كۆمەڵایەتی و ئابوریە بەردەوامەكان كە دەبیتە مایە كۆچ و قەیرانیە ژینگەیەكان و چەندین گرفت و تەنگەژەی تر كە روبەروی تەندەروستی خەلكی وئاستی گوزەرانیان دەبیتەوە لەتەواوی جیهاندا لە گەشەكردندایە.

 لە هەمانكاتیشدا بڵاوبونەوەی زانیاری ناراست و چەواشە لە تورەكانی ئینتەرنیت و دەروەیدا لەگەشەكردنێكی بەردەوامدایە، كە ئەمەش بەشیوەیەكی ترسناك كاریگەری دەبیت لەسەر ئەو دامودەزگایانەی بنەمای دیموكراسیەت سەروەر بونی یاساو و مافەكانی مرۆڤن.
لەپیناو روبەروبونەوەی ئەم هەلومەرج و هەرەشە مەترسیدارانە بەدیاریكراوی، ئازادی رۆژنامەگەری و سەلامەتی رۆژنامەنوسان و دەستراگەیشتن بە زانیاری ئەركی سەرەكی هەرە لەپێشی هەموو لایەكە. 

مافی ئازادی رادەبرین، كە لە برگەی 19 جارنامەی مافەكانی مرۆڤدا هاتووە ، مەرجێكی بنەرەتی و بزوینەری بەهرەمەندبونە لە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ.
هەربۆیە یادكردنەوەی سیهەمین سالرۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری بانگەوازە بۆ ئازادی رۆنامەگەری هاوچەرخ و فرە رەنگە چونكە هەر ئەمەش كلیلی سەرەكی و پێویستی بەهرەمەندبونە لە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ.پەیامی نەتەوە یەكگرتوەكان لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری
بنیاتنانی داهاتویەك بناماكەی ماف بێت
ئازادی رۆژنامەگەری كرۆكی مافەكانی مرۆڤە
ساڵی 2023 سیهەمین ساڵوەگەری رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریە
ئیمرۆ سێ دەیە تێپەر دەبێت بەسەر بەرەوپێشەوە بردنی رۆژنامەگەری ئازادو ئازادی رادەربرین لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا، پاش ئەوەی لەسالی 1993دا ئەم رۆژە دیاریكرا- كە هاوكات بوو لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئامرازەكانی راگەیاندنی سەربەخۆ لە زۆریك لە وڵاتاندا و دەركەوتنی تەكنیكی دیجیتالی كە زانیاری ئازاد لەریگای ئینتەرنیتەوە فەراهەم دەكرد.

ئیمرۆ سێ دەیە تیپەردەبێت بەسەر پێشكەوتنی بنەماكانی رێزگرتن لە مافەكانی مروڤ و ئەو چوارچێوە نێودەوڵتیانەی پەیوەندیدارن پێوەی، بەڵام لەهەمانكاتدا ئازادی رۆژنامەگەری سەلامەتی پیشەیی رۆژنامەنوسان و ئازادی بیرورا كەوتۆتەبەر هیرشێكی  بردەوام بەرفراوان، كە كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر پێشیلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەگشتی.
لە ئێستادا كۆمەڵگای نێودەوڵتی روبەروی چەندین قەیرانی پر كیشمەكەیش و توندوتیژی دەبیتەوە، نادادیە كۆمەڵایەتی و ئابوریە بەردەوامەكان كە دەبیتە مایە كۆچ و قەیرانیە ژینگەیەكان و چەندین گرفت و تەنگەژەی تر كە روبەروی تەندەروستی خەلكی وئاستی گوزەرانیان دەبیتەوە لەتەواوی جیهاندا لە گەشەكردندایە.

 لە هەمانكاتیشدا بڵاوبونەوەی زانیاری ناراست و چەواشە لە تورەكانی ئینتەرنیت و دەروەیدا لەگەشەكردنێكی بەردەوامدایە، كە ئەمەش بەشیوەیەكی ترسناك كاریگەری دەبیت لەسەر ئەو دامودەزگایانەی بنەمای دیموكراسیەت سەروەر بونی یاساو و مافەكانی مرۆڤن.
لەپیناو روبەروبونەوەی ئەم هەلومەرج و هەرەشە مەترسیدارانە بەدیاریكراوی، ئازادی رۆژنامەگەری و سەلامەتی رۆژنامەنوسان و دەستراگەیشتن بە زانیاری ئەركی سەرەكی هەرە لەپێشی هەموو لایەكە.

 
مافی ئازادی رادەبرین، كە لە برگەی 19 جارنامەی مافەكانی مرۆڤدا هاتووە ، مەرجێكی بنەرەتی و بزوینەری بەهرەمەندبونە لە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ.
هەربۆیە یادكردنەوەی سیهەمین سالرۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری بانگەوازە بۆ ئازادی رۆنامەگەری هاوچەرخ و فرە رەنگە چونكە هەر ئەمەش كلیلی سەرەكی و پێویستی بەهرەمەندبونە لە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ.


AM:12:41:03/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌