ئازادی رۆژنامەگەری كرۆكی مافەكانی مرۆڤە



3ی ئایار 2-23: لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆنامەنوسیدا سەنتەری میترۆ جەختدەكاتەوە پاش 32 ساڵ بەسەر راپەرینی هەرێمی كوردستان و 20 ساڵ بەسەر روخانی رژێمی بەعس دەبوایە دادگاكانی هەرێمی كوردستان، كەیسەكانی ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەنووسی لە بەررژەوەندی عەدالەت و مافی ئازادی قسەكردن و نوسین یەكلابكاتەوە.

ئەمساڵ لە كاتێكدا یادی رۆژی جیهانی ئازادی میدیا دەكەینەوە، كە سەرباری كێشەی قوڵی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری لە هەرێمی كوردستان، ئاستەنگەكانی بەردەم دەربڕینی ئازاد و ئازادی راگەیاندن پەرەدەسێنێت و هێزی ئەمنی لە هەرێمی كوردستان دەستناپارێزن لە پەیامنێرو و ێنەگەران، كە دەیانەوێت رەخنەی هاوڵاتیان بەرامبەر دەسەڵاتی سیاسی بگوازنەوە.

بۆ ئەوەی میدیا رۆڵی كاریگەری لە پرۆسەی گۆڕانی كۆمەڵایەتی و گەشپێدانی وڵات هەبێت و چاودێری كارەكانی حكومەت بكات، پێویست بوو حكومەتی هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی لەبارو ئارام بۆ كاری رۆژنامەنووسان بڕەخسێت و ئازادنە زانیاری راستیان بدرێتی، چونكە ئازادی میدیا و زانیاری راست و بێ لایەن زامنی ئەوە دەكەن كە هاوڵاتیان ئازادانە بژاردەی خۆیان هەبێت.

بەم بۆنەیەوە میترۆ سەرلەنوێ داوا لە دامەزراوەی دادوەری هەرێمی كوردستان دەكات، تێهەڵچونەوە بۆ كەیسی رۆژنامەنوسان و چالاكوانە حوكمدراوەكان بكات و ئازاد بكرێن.
هەروەك داواشدەكات سەرلەونوێ لیكۆڵینەوەی نوێ لە كەیسی رۆژنامەنووسانی تیرۆركراو، سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، كاوە گەرمیانی، ویدات حسێن بكات، بە شێوەیەك دادوەری تەواو زامنبكرێت، تاوانابارانی ئەو كەیسانە دەربازیان نەبێت لە سزای رەوا.


AM:12:46:03/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌