وێستگه نیوزـ
دوای ماوەیەک لە مانەوەی لە نەخۆشخانە و ململانێ لەگەڵ نەخۆشیەکی سەخت، هونەرمەند و تیۆریزانی هونەری شێوەکاری گارا رەسوڵ، لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
ههواڵی كۆچی دوایی ئهو هونهرمهنده لهلایهن عەبدوڵا ئەحمەد کەریم، نووسەر و هاوڕێی نزیکی هونەرمەندی کۆچکردوو راگهیهندراوهو وتویهتی: گارا رەسوڵ هونەرمەندێکی خوێنەوار مرۆڤ دۆستێکی شارەزا لە مێژویی کورد و گەلان، تێکەڵاوێک لە جەلالەدینی رۆمی و ئەبستراکی کاندنسیکی، ئەمڕۆ شەممە 13ی ئایاری 2023 کۆچی دوایی کرد.
لەبارەی شێوازی ژیانی ئەو هونەرمەندە عەبدوڵا ئەحمەد کەریم ئاشكرایكرد: کەسێکی خاکی بوو کاتێک لە ساڵی 2004 لەگەڵ کۆمەڵێک شارەزای ئەڵمانی گەڕایەوە سلێمانی، بابەتەکانی پێشکەشی هونەرمەندان و خوێندکارانی کرد پڕبوون لە زانیاری و بەشێوەیەکی خاکیش دەژیا و لە ماڵی کەسوکار و خزمەکانی دەمایەوە نەک ئەو هۆتێلانەی بۆ ئەو شاندە ئەڵمانییەكه دابینکرابوو.
گارا رەسوڵ لەدایکبووی ساڵ 1955ی شاری كهركوكه و وێڕای دەسترەنگینی باڵای لەکاری هونەری شێوەکاری، شارەزایی باشی لە مێژووی هونەردا هەبوو، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە مێژووی هونەر لە زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیا و خاوەنی چەندین بەرهەمە وەک نوسەر و رەخنەگری هونەری.