ميترو,
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه شانازی ده‌كات به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانی ئه‌نجام نه‌داوه و به‌وكاره‌ی هه‌رێمی كوردستانی له دووكه‌رتبوون پاراستووه.
د.رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، وتی: "به‌رپرسیارێتی ئه‌نجام نه‌دانی دانیشتنی په‌رله‌مانم بخرێته ئه‌ستۆ باشتره له‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی كه‌رتبوونی هه‌رێمی كوردستان‌م بخرێته ئه‌ستۆ".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرایه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو هه‌ڵبژاردن له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت".
د.رێواس فایه‌ق ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌نجام بدایه، "بێگومان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو كه هه‌ڵبژاردن ته‌نها له‌نیوه‌ی كوردستان ئه‌نجام بدرایه".
راشیگه‌یاند كه "پێم بڵێن سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتن ناكات، زۆر زۆر باشتره له‌وه‌ی پێم بڵێن سه‌رۆكی په‌رله‌مان بایی ئه‌وه حیكمه‌تی نه‌بوو هه‌رێمی كوردستان له په‌رتبوون و دابه‌شبوون بپارێزێت".
له كۆتا مانگه‌كانی ساڵی رابردوو 2022 په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گرژ بوو، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه قوباد تاڵەبانی لە رۆژی 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2022ەوە بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی نەکرد و بایکۆتی کرد؛ وەزیرەکانی یەکێتیش لە 22-12-2022ەوە بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کرد.