گفتوگۆی کراوە سەبارەت بە پاراستنی مافی منداڵان لە میدیاکاندا. سەنتەری میترۆ ،ڕێکخراوی بەدیل و ڕێکخراوی منداڵپارێز ڕێکیانخستبوو



•"هەموو منداڵێک بەو پەیامەوە دێت کە خودا هێشتا لە مرۆڤ بێهیوا نەبووە." - ڕابیندرانات تاگۆر
هەر سێ رێکخراوی منداڵپاریزی کوردستان و سەنتەری مێترۆ و بەدیل:
گفتوگۆی کراوە سەبارەت بە مافەکانی بەنرخترین سەرچاوەمان - منداڵەکانمان.

 منداڵان نوێنەرایەتی هیوا و ڕووناکی دەکەن. بەڵام زۆرجار مافەکانیان بۆ سەلامەتی پشتگوێ دەخرێت. ئەمڕۆ دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا باس لەوە بکەین کە چۆن دەتوانین منداڵان بەهێز بکەین و بیانپارێزین تا بتوانن گەشە بکەن.
لەم گفتوگۆیەدا دادوەری نەوجەوانان، پۆلیسی نەوجەوانان، مافپەروەران،رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، مامۆستایانی زانکۆ، میدیاکاران، نوێنەرانی تەندروستی،کاروباری کۆمەڵایەتی، پەروەرەدە ئامادەبوون
"نیڵسن ماندیلا ئەڵێ: منالەکانمان گەورەترین سامانی ئێمەن، ئەوەی خراپەیان لەگەل بکات پێکهاتەی کۆمەڵگەکەمان تێکدەدات نەتەوەکەمان لاواز دەکات" 

 لەگەڵ ئەوەی میدیا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەپەروەردەی مناڵ بەڵام ئێستا بەردەوام دەبینین بەشێک لەو رومالکردنانە بەکارهێنان و ئیستغلال کردنی مناڵی تێدایە، کەئەمەش میدیا لەو ئەرگە گرنگە دوور دەخاتەوە. هەندێک جار بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت و بەرزکردنەوەی ئەکتیڤی پەیجەکان مناڵ بەکاردەهێنریت لە سۆشیال میدیا. 
گفتوگۆی کراوەی ئەمڕۆمان تایبەتە بوو بەوەی چۆن میدیا دەتوانێت ڕاپۆرتێکی بەرپرسیارانە پێشکەش بکات،باس لەو ئاستەنگە گرنگانە کرا کە ڕووبەڕووی منداڵان دەبنەوە، چۆن ناسنامەکانیان بپارێزن و چارەسەری ڕاستەقینە پێشکەش بکەن.  

ئامانجی ئەم گفتوگۆیە ڕەخنەگرتن نەبوو لە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن ، بەڵکو بۆ گفتوگۆیەکی بنیاتنەربوو لەسەر باشترین پراکتیزە و ڕێنماییەکان کە پێویستە هەموو میدیاکان لە کاتی ڕووماڵکردنی سەختی و لاوازییەکانی منداڵان لەبەرچاوی بگرن.
سەرەتای گفتوگۆکەمان بە باسکردنی بنەماکان دەست پێکرد کە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئامادەی کردبوو، دواتر سەرنج و تێبینیەکانی بەشداربوانی بەڕیز وەرگیرا هەم لەسەر ناوەرۆکی یاداشتەکە هەم لەسەر ئەوەی ئەم یاداشتە بە چ میکانیزمێک کاری لەسەر بکریت. 
"داهاتووی هەر نەتەوەیەک لە دەستی منداڵەکانیدایە"


AM:11:22:21/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌