سەنتەری میترۆ پێشوازی لە شڤان بەرۆشکی کرد





زۆر  خۆشحاڵبووین بە سەردانی چالاكوان شڤان بەرۆشکی بۆ سەنتەری میترۆ، گویگرتن لە چیرۆكی دەسگیكردن و حوكمدان و ئازاكردنی.
هەموومان بە هەواڵی ئازاكردنی خۆشحاڵبویین، چاوەڕوانی ئازادبوونی هاوكارانی ترمان ( شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، قارەمان شوكری) دەكەین.
شڤان بەرۆشکی سوپاسی سەنتەری میترۆی كرد كە لە سەرەتای كەیسی گیراوانی بادینان و پاشان حوكمدان و كەمكردنەوەی حوكمەكانیان، رۆڵی خۆی بینیووە.
رێكخەری سەنتەری میترۆ باسی لەوەكرد، هەرچیمان كردبێت بۆ چالاكوانەكانی پارێزگای دهۆك ئەركی سەرشانمان بووە، جەختیكردەوە: لەبری دەسگیركردن و حوكمدانی هاوڵاتیان لەسەر ئازادی بیروڕا یان بەكارهێنانی توندوتیژی و بەرتەسكردنەوەی ئازادییەكان، پێویستە چارەسەری توڕەیی خەڵك بكرێت.
 رێزنەگرتن لە  بنەماكانی ئازادی و ڕێگەدانەدان بە دەربڕینی ڕای ئازاد و ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانە، زیانی گەورە لە قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت.



PM:01:01:24/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌