ميترو,رووداو
کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر دەڵێت، بەشێوەیەکی "هەڕەمەکی" رۆژنامەڤانێکی فەرەنسی و کچە هاوکارەکەی لە سلێمانی دەستگیرکراون و دواتر ئازادکراون.
کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا "بە تووندترین" شێوە سەرکۆنەی دەستگیرکردنەکە دەکات. رووداوەکە رۆژی 02-06-2023 روویداوە.
"دڵگرانین بەو دەستدرێژییە بەردەوامانەی دەکرێنە سەر ئازادی رۆژنامەگەری و مافەکانی رۆژنامەڤانان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان. ئەم رووداوەش نموونەیەکی دیکەی ئەم دەستدرێژییانەیە"، وەک کۆنسوڵخانەی فەرەنسا دەڵێت.
کۆنسوڵخانەکە سوپاسی ئەو "دەسەڵاتدارانە دەکات کە بەشداربوون لە کردنەوەی گرەوی ئەم دۆخە."