ڕۆژنامەنوسە فەڕەنسییەکە لە گەڵاڵەی شارباژێر دەستگیرکراوە



🔻
🔴وێستگه‌ نیوز-
🟠به‌پێی‌ به‌دواچوونه‌كانی‌ وێستگه‌ نیوز، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ فه‌ره‌نسییه‌ی‌ كه‌ كونسوڵخانه‌ی‌ فه‌ره‌نسا له‌سه‌ری‌ هاته‌ ده‌نگ، له‌ گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی شارباژێڕی سلێمانی ده‌ستگیركراوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ وێنه‌گرتن لەناوچەیەکی " هەستیاری سنوری" دێت، به‌بێ‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نی‌ فه‌رمی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
🔴ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ "کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر بە توندترین شێوه‌ سەرکۆنەی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هەڕەمەکی رۆژنامەنووسێکی فەرەنسی و کچە هاوکارەکەی دەکات لە رۆژی 2 حوزەیران لە پارێزگای سلێمانی".
🔵كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: "کونسوڵخانەی گشتی سوپاسی ئەو دەسەڵاتدارانە دەکات کە بەشداربوون لە کردنەوەی گرەوی ئەم دۆخە".
🟠هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "دڵگرانین به‌و ده‌ستدرێژییه‌ به‌رده‌وامانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و مافه‌كانی رۆژنامه‌ڤانان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م رووداوه‌ش نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌یه‌".
🔴وێستگه‌ نیوز، به‌دواداچوونی‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ كرد و زانیاری ئەوەی دەستکەوت کە رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ ناوی‌ "بنوا" بووه‌ و له‌ كاتێكدا له‌گه‌ڵ‌ كچێكی‌ كوردی‌ هاوكاریدا بووه‌ له‌ گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی شارباژێڕی سلێمانی کە بەیەکێک لەناوچە سنورییەکان دادەنرێت وێنەیان گرتووە. له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.
🔵ماوەیەکە دۆخی ئەمنی چەند ناوچەیەکی نزیک لەسنوری ئێران و هەرێمی کوردستان هەستیارە،ئەمەش بەهۆی ئەوەی چەندین جار لەلایەن درۆنی تورکی و ئێرانییەوە بۆردومانکراوە. ناوچەی گەڵاڵەیش یەکێک بووە لەو ناوچانەو
🟠بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، دوای‌ دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس فەڕەنسییەکەو کچە هاوکارەکەی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشه‌وه‌ مۆبایل و كه‌لوپه‌له‌كانیان لێسه‌ندوون و هێناویانن بۆ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ دواتر كاتژمێر 3ی‌ شه‌و هه‌ردووكیان ئازاد كراون.
🔴سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند كه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ فه‌ره‌نسییه‌ و كچه‌ هاوكاره‌كه‌ی‌ به‌بێ‌ ئاگاداری‌ پێشوه‌خته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی‌ ناوچه‌كه‌یان گرتووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ گوندی‌ گه‌ڵاڵه‌ ناوچه‌یه‌كی‌ سنوورییه‌ و نزیكه‌ له‌ چیای‌ ئاسۆسه‌وه‌ كه‌ زۆر جار له‌لایه‌ن سوپای‌ توركیا و ئێرانه‌وە بۆردوومان ده‌كرێت.
🔵به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ فه‌ره‌نسییه‌ پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و گه‌ڵاڵه‌ به‌ڕێبكه‌وێت، هاوڕێكانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ گه‌ر له‌ناو لۆكه‌یشندا نه‌ما، ئه‌وا ده‌ستگیركراوه‌، چونكه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ فه‌ره‌نسییه‌كانی تردا له‌ڕێگی ئه‌پێكه‌وه‌ ئاگاداری لۆكه‌یشنی یه‌كتری‌ بوون.
See translation
All reactions:
Diyaree Mohammed Qader, Hozan Kamal and 7 others

 


PM:02:44:04/06/2023




ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌