سەنتەری میترۆ رەفتاری هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك بەرامبەر تیمی ئێن ئاڕ تی شەرمەزار دەكات و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەكات لێكۆڵینەوە لەو روداوە بكەن كە پێچەوانەی یاسایە، لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاران بكرێت.
هێزێكی ئەمنی ئەمڕۆ دوو شەممە 12ی حوزەیران 2023 لە ناوچەی پیشەسازی دهۆك، پەلاماری تیمی ئێن ئاڕ تی داوە كە زیاتر لە دە كەس دەبوون ، دەستی گرتووە بەسەر ئامێری كاركردنی تیمەكە( ستریم بۆكس، كامێرا، مایك ، ریسیڤەر، میمۆری)، پاشان كێشاوێتی بەزەویداو تێكیشاندوون.
بڕیار نێروەیی پەیامنێری ئێن ئارتی بە میترۆی ووت" هێزەكە پێیی ووتین بۆتان نییە روماڵبكەن چونكە ئەم گردبونەوەیە ئیجازەیان وەرنەگرتووە" ووتیشی " پەلاماریان داین و ئامێرەكانیان بردوو بە هەموو هێزێكیانەوە كێشایان بە زەویداو و تێكیان شكاند" جەختیكردەوە " زیانەكان بە نزیكەی 22 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت"
سەنتەری میترۆ رەفتاری هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك بە بەرامبەر تیمی ئێن ئاڕ تی شەرمەزار دەكات و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەكات لێكۆڵینەوە لەو روداوە بكەن كە پێچەوانەی یاسایە، لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاران بكرێت.
ئەم هێرشە جگە لەوەی پێچەوانەی برگەكانی یاسای رۆژنامەگەرییە، ناكۆكیشە لەگەڵ بەڵێنەكانی جكومەتی هەرێم كە لە پلانی ستراتیجی مافەكانی مرۆڤ بەڵێنی بە جێبەجێكردنی داوە.