بەشداری ١٠ رۆژنامەنووسی کوردستان لەم پرۆگرامەی کونسوڵخانەی ئەمریکا بە ناوی IVLP





بەخێربێنەوە
بەشداری (10) رۆژنامەنوسی كوردستانی ئەم پرۆگرامی كونسوڵخانەی ئەمەریكا بە ناوی IVLP و سەردانی ناوەندی حكومی و میدیایی و رێكخراوەیی لەو وڵاتە دەرفەتێكی گرنگبوو بۆ بەشداربووان و گەڕنەوایەن بۆ هەرێمی كوردستان پەیامێك بوو بۆ رەوینەوەی دڵەراوكێی ئەو وڵاتانەی ترسی نەگەڕانەوەی رۆژنامەنووسانیان هەیە.

بێگومان بەشداری دە ڕۆژنامەنوس لە باكگراوەندی جیاوازو شوێنی جوگرافی جیاوازەوە، لە دهۆك، هەولێر، سلێمانی، كەركوك و هەڵەبجە و لە باكگراوەندی ئیسلامی بۆ لیبڕال و كاكەیی و ئێزدی دەرخەری راستییەكە كە  فرە ڕەنگی یەكێكە لەبەها باڵاكانی ئەمەریكا بۆیە وا جوان لەم دەستەبژێرەشدا ڕەنگیداوەتەوە.

هاوكارانمان ماوەی سێ هەفتە لە ئەمەریكا بوون لەچوارچێوەی پرۆگرامێكی ئاڵوگۆڕی كەلتوری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كە بە IVLP ناسراوە. لە میانی پرۆگرامەكەدا سەردانی چەندین ناوەندی حكومی و میدیایی و ڕێكخراوەیی تایبەت بە میدیایان كرد و دەرفەتی ئاشنابوون بە ئەزموونی هاوپیشە ئەمەریكیەكانیان و ئاڵوگۆڕكردنی ئەزمونییان بۆ ڕەخسا سەبارەت بە دنیای ڕۆژنامەنوسی و هەروەها ڕۆڵی میدیا لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك و بابەتی پەیوەندی نێوان خەڵك و دەسەڵات. 

پرۆگرامەكە ئامانجی پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەنوسانی كوردەو دەچێتە خزمەت بە پەرەپێدانی  پردی پەیوەندی نێوان ئەمەریكا – كوردستان، هەروەها باشتركردنی دۆخی میدیا لە كوردستان. ئەم پرۆگرامە چەندین ساڵە بەردەوامەو چەندان ڕۆژنامەنوسی تری كوردستان لە ساڵانی ڕابردوو لێی سودمەندبوون.

ئەم پرۆگرامەی كونسوڵخانەی ئەمەریكا دەچێتە پاڵ دەیان ڕاهێنان و ۆركشۆپی تر بۆ سەدان ڕۆژنامەنوسی كوردستان لەساڵانی ڕابردوو، دەستخۆشییان لێدەكەین و وەك هەموو كاتێكی تر هەمئاهەنگین لە سەرخستنی ئەم چالاكییە گرنگانە بۆ میدیاكاران.
سەنتەری میترۆ سوپاسی كونسڵخانەی ئەمریكا و بە تایبەتیش بەشی میدیاكەیان دەكات كە پەرۆش بوون بۆ بەهێزكردنی توانای رۆژنامەنووسان و سەركەوتنی ئەم چالاكییە.

بەشداری (10) رۆژنامەنوسی كوردستانی ئەم پرۆگرامی كونسوڵخانەی ئەمەریكا بە ناوی IVLP و سەردانی ناوەندی حكومی و میدیایی و رێكخراوەیی لەو وڵاتە دەرفەتێكی گرنگ بوو بۆ بەشداربووان هەروەك  گەڕانەوەیەن بۆ هەرێمی كوردستان پەیامێك بوو بۆ رەوینەوەی دڵەراوكێی ئەو وڵاتانەی ترسی نەگەڕانەوەی رۆژنامەنووسانیان هەیە.

بەخێربێنەوە.


PM:01:37:30/07/2023




ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌