بڕیارێكی ئیلهام بەخش بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵتی!






سلێمانی، 1ی ئابی 2023: سەنتەری مێترۆ پێشوازی لەو بڕیارەی حكومەتی بەریتانیا دەكات  كەبە فەرمی تاوانەكانی داعش دژی كوردانی ئێزدی بە جینۆساید دەناسێنێت.

  دانپێدانانی فەرمی بەو جینۆسایدەی داعش لە ساڵی 2014 لە دژی  كوردانی ئێزیدی ئەنجامدرا پابەندبوونی شانشینی یەكگرتوو نیشان دەدات بۆ بەرزڕاگرتنی دادپەروەری و پاراستنی مافی پێكهاتە و كەمینەكان لە سەرانسەری جیهاندا.

دانپێدانان بەم جینۆسایدە بۆكوردانی ئێزیدی گرنگییەكی بێئەندازەی هەیە و وەك چرایەكی هیوا بۆ هەموو ئەو كەسانە دەبینرێت كە لە ژێر دەستی دڕندەیی هێزە توندڕەوەكاندا ئازاریان چەشتووە. ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەو دڕندەییانەی بەرامبەر كۆمەڵگای ئێزیدی ئەنجامدراون لەبیر نەكراون و دڵنەوایی پێشكەش بە ڕزگاربووان و ئەو خێزانانە دەكات كە لەو كاتە تاریك و خەمناكەدا ئازیزانیان لەدەستداوە.

ئەم هەنگاوەی حكومەتی بەریتانیا پەیامێكی بەهێز دەنێرێت بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گرنگی لێپرسینەوە لە تاوانباران لەسەر كارە قێزەونەكانیان و ڕێگریكردن لە ڕوودانی ئەم جۆرە تاوانانە لە داهاتوودا بەهێز دەكات و ژینگەیەك دروست دەكات كە بنەماكانی مرۆڤایەتی و ئاشتی و پێكەوەژیان زاڵ بن.

بەناوی سەنتەری مێترۆوە سوپاسی حكومەتی بەریتانیا دەكەین كە ئەم هەڵوێستە بوێرانە و ڕاستگۆیانەیان گرتەبەر. پابەندبوونی بێوچانتان بە وەستانەوە دژی جینۆساید و بەرەوپێشبردنی مافەكانی مرۆڤ نموونەیەكی ئیلهامبەخشە بۆ جیهان.
سوپاس بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە بەشدارن لەم پرۆسەی بڕیاردان و ئەو كەسانەی كە ماندوو نەناسانە كاریان كردووە بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك لە دۆخی نالەباری كوردانی ئێزیدی بۆ جیهانێكی دوور لە گۆشەگیری و توندوتیژی.

جارێكی تر سوپاس بۆ ئەم دانپێدانانە قووڵە. ئەم هەنگاوە بەرەو دادپەروەری، هەنگاوێك بێت بەرەو جیهانێكی گەشاوەتر و لێبوردەتر بۆ هەمووان.

ئەم هەنگاوەی حكومەتی بەریتانیا لە سەروبەندی نۆیەمین ساڵیادی هێرشی داعشە بۆ سەر شنگال و ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی لە دژی كوردانی ئێزدی.، كەپێشتریش پارلەمانی ئەڵمانیا و هۆڵەندە وبەلژیكا  تاوانەكانی داعشی لە دژی كوردانی ئێزدی بە جینۆساید ناساند.



AM:10:24:02/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌