نوێنەری سەنتەری میترۆ لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەکان و هەماهەنگی هێزەکانی ٧٠ ی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.





 پێنجشەمە ١٠ی ئابی ٢٠٢٣،  نوێنەری سەنتەری میترۆ لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەکان و هەماهەنگی هێزەکانی  ٧٠ ی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.

دیدارەکە دەرفەتێکی باشبوو بۆ خستنەڕوی كارو چالاکییەکانی سەنتەری میترۆ، ھاوکات دۆخی ئازادی رادەربڕین بەگشتی و ئازادی رۆژنامەوانی بەتایبەتی تاوتوێکرا.

سەرەتای دیدارەکە میران فاروق نوێنەری سەنتەری میترۆ ، كورتەیەكی لە كاروچالاكییەكان خستە روو، هەروەها گرنگترین وێستگەکانی پێشكەوتن و سوود وەرگرتنی میدیای كوردستانی لە تەكنەلۆژیای زانیاری و ئاستنگەكانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەری خستەڕوو. 

ھاوکات  ( مظفر سعید )  بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەکان و هەماهەنگی هێزەکانی  ٧٠ ی وەزارەتی پێشمەرگە تیشکی خستەسەر دۆخی دادگاكانی هەرێمی كوردستان و پێویستییەكانی چاكسازی لەو دامەزراوەیەدا، بارودۆخی ژنانی میدیاكار لەناو دامەزراوە میدیاییەکان و لەكاتی كاری مەیدانیدا.


AM:10:24:13/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌