میترۆ میواندارێتی مامۆستا شێرزاد حەسەن، د. مەریوان وریا قانع، هیوا قادر دەکات.





خۆشحاڵبووین بە پێشوازی لە مامۆستا شێرزاد حەسەن، د. مەریوان وریا قانع، هیوا قادر، لە سەنتەری میترۆ.

دیدارەكە دەرفەتێكی گرنگ بوو بۆ خستنە رووی ئامانج و پەیامی میترۆو ئاشنابوونیان بە میكانیزەكانی چاودێری و كەمپین و بەرگری بۆ فراونكردنی مەوداكانی ئازادی رۆژنامەگەری و رادەربڕین و هەروەها ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنووسان بە گشتی كچانی رۆژنامەنووس بە تایبەتی.

دەستخۆشیمان لە د. مەریوان كرد لە بەشداری لە گفۆگۆی ئیسلام و شێوازە جیاوازەكانی دینداری كە وێستگەنیوز رێكیخستبوو، بە بەشداری (ئەبوبەكەر عەلی) كە پێمان وابوو كۆڕێكی سەركەتوتوو بوو. 

خۆشحاڵبووین بە سەرنج و قسەكانی د.مەریوان وریا قانع، مامۆستا شێرزاد حەسەن، هیوا قادر، بۆ پێشخستنی كارەكانمان.


AM:11:43:16/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 1948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌