منداڵپارێزی كوردستان سوپاسی میترۆ دەكات





منداڵپارێزی كوردستان سوپاسی میترۆ دەكات

ئەمڕۆ پێشوازیمانكرد لە وەفدێكی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان كە پێكهاتبوون لە ئاراستەكاری پەیوەندییەكان (نوعمان عبدالرحمن ) و ( سانا كەریم لە بەشی پەیوەندییەكان، كە بە مەبەستی گەیاندنی و سوپاسنامەی رێكخراوەكەیان بە سەنتەری میترۆ سەردانیان كردین.

لە كۆتایی مانگی ئایار میترۆ مێزگردێكی بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و رێكخراوی بەدیل، رێكخست بە مەبەستی گفتوگۆ دەربارەی نووسینی پەیماننامەیەك لەسەر شێوازی روماڵكردنی پرسی مناڵان لە میدیای كوردستانی.

سەردانەكەیان دەفەتێك بوو بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر كاری پێكەوەیی هەر سێ رێكخراو لە داهاتوودا. 

باسمان لەوەكرد كە بە هۆی پێشكەوتنی تەنكنەلۆژیای زانیاری و بوونی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەندێ لە روماڵكردنی پرسی مناڵان بۆ راكێشانی سۆزی وەرگرو زیادكردنی لایك و كۆمێنتە بۆ بابەتەكان، دوورە لە پرنسیپەكانی پەیمانی شەرەفی كاری رۆژنامەگەریو بە پێویستمان زانی هەرسێ رێكخراو لە داهاتوودا كاری زیاتری لەسەر بكەین. 

لەدیدارەكە سوپاسنامەی رێكخراوی منداڵپارێز پێشكەش بە رێكخراوی بەدیل و میترۆ كرا.

منداڵپارێزی كوردستان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی ناحكومیی تایبەت بە منداڵانە، لەسێكتەرە جۆراو جۆرەكانی پاراستن، گرتنەخۆ، تەندروستی و پەروەردەدا كاردەكات، لە ساڵی 1991 لەلایەن خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) و خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) و چەند كەسایەتییەكی خۆبەخشەوە بەدروشمی پاراستن و تەندروستی و پەروەردەی دروست بۆ منداڵان دامەزرا.


AM:10:33:17/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌