هێرش بۆ سەر رۆژنامەنوسان و چالاكی مەدەنی سەركۆنە دەكەین




هێرش بۆ سەر رۆژنامەنوسان و چالاكی مەدەنی سەركۆنە دەكەین

كەركوك 3ی ئەیلولی 2023 : سەنتەری میترۆ بە توندی سەركۆنەی هێرشكردنەی سەر هاوڵاتیانی سڤیل و رێگری و دەسدرێژی بۆ سەر رۆژنامەنوسان دەكات،  داوا لە لە رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆی عێراق دەكات بێدەنگ نەبن لە لەسەر ئەم  پێشێلكاریانە.

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی دەركرد بە گەڕاندنەوەی بارەگا داگیركراوەكانی پارتی لە كەركووك، دەنگی ناڕەزایەتی لەلایەن بەرەی توركمانی و هاوپەیمانی عەرەبی و هێزەكانی حەشدی شەعبی و عەرەبە هاوردەكانی كەركووك بەرزبووەوەو رێگەی سەركی هەولێر كەركوكیان داخست

لە بەرامبەردا رۆژی شەممە 2ی ئەیلولی 2023 هاوڵتییانی مەدەنی كەركووك دژ بەم رەفتارە خۆپیشاندنیان رێكخست  بەڵام هێزی ئەمنی بە فیشەك رووبەرووی حۆپیشاندەران بونەوە.

سەنتەری میترۆ لەچەندین سەرچاوەی جیا لێدوانیان بۆ داوە جەخت دەكەنەوە  كە سوپاو هێزی ئەمنی بێلایەنە نین لە ناو گرژییەكانی شاری كەركوك لەبەژەوەندی لایەنێكدا هەڵسوكەوت دەكەن.

ئەم لایەنگیرییەی سوپاو هێزی ئەمنی لە هێرشكردنە سەر خەڵكی مەدەنی و بە شەهیدكردنی ( هاوكار عبدالله، ستار سەعید، سەمەد محمد) بەرجەستەبوون.

هەرەوها ئەو هێزانە دەستیان لە تیمی میدیای نەپاراست، (ئۆژین جۆڵا و شێرزاد حەسەن)  پەیامنێری و وێنەگری  كەناڵی كەئێن ئێنیان دەستبەسەركرد  و (رۆكان جاف) پەیامنێری ئاڤا میدیان برینداركرد، هەوەها (ئیبراهیم حداد )وێنەگری كەنالی ئاسمانی ئەلئوولا ،  یادگار جۆڵا سەرنوسەری سایتی كەركوك پڵاسیان دەستبەسەركرد .

ئەم رووداوانەی شاری كەركوك لەكاتێكدایە حزب و لایەنە سیاسییەكانی كەركوك ئامادەكاریی خۆیان تەواوكردوووە بۆ یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوای 18 ساڵ كە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

سەنتەری میترۆ بە توندی سەركۆنەی هێرشكردنەی سەر هاوڵاتیانی سڤیل و رێگری و دەسدرێژی بۆ سەر رۆژنامەنوسان لە خۆپیشادانی شاری كەركوك دەكات،  داوا لە لە رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆی عێراق دەكات بێدەنگ نەبن لە لەسەر ئەم  پێشێلكاریانە.


AM:09:56:03/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌