میترۆ بەشداربوو, كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەگەڵ چەند رێكخراوێك كۆبۆوە





میترۆ بەشدابوو
كونسوڵی گشتی ئەمریكا  لەگەڵ چەند رێكخراوێك كۆبۆوە

لە شاری هەولێرنوێنەری سەنتەری میترۆ ( سێوە سیروان عەلی )، بەشداری كۆبونەوەیەك بوو كە كونسڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێكیخستبوو.

لەو كۆبونەوە نوێنەری سەنتەری میترۆ چەختی لەسەر كۆمەڵێك بابەتی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری كرد.

نوینەری میترۆ راپۆرتی سەنتەری دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری خستە بەردەم كونسڵی نوێ، كە ووردی باس لە پرۆسەكانی دەستبەسەركردن بە بێ فەرمانی دادگا، جیاكاری لەناو دەزگاكانی میدیا بەرامبەر كچان و ژنانی رۆژنامەنووس، توندوتیژی و شەقوەشاندن، وەرگرتنی بەڵێننامە لە پەیامنێران، پەلاماردانی تیمەكانی راگەیاندن و  توندكردنیان لە بنكەكانی هێشتنەوەی پۆلیس و زیندانی ئاسایش، هەرەشەكردن و تۆقاندن، جیاكاری و پێنەدانی زانیاری ، كەیسی رۆژنامەنووسە حوكمداروەكان.  

لە پەیجی رەسمی كونسڵخانەی ئەمریكا هاتووە : كونسوڵی گشتی، مارك سترۆ لەگەڵ ژمارەیەك ڕێكخراوی داكۆكیكاری ئازادی ڕاگەیاندن كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی ژینگەی میدیا و ئەو ئالنگاریانەی دێنە بەردەم ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی_كوردستان.

 ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پابەندە بە پشتگیریكردن لە ئازادی ڕاگەیاندن و ھەروەھا نیگەرانیشە لە پاشەكشێی ئازادی ڕاگەیاندن. ڕۆژنامەڤانان دەبێت بتوانن كاربكەن بەبێ بوونی ترس لە تۆقاندن و تۆڵەكردنەوە و گێچەڵ پێكردن و گرتنی ھەڕەمەكی بە پاڵنەری سیاسی.


PM:02:23:10/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌