میترۆ پشتیوانی لە رێكخراوی دابین دەكات




میترۆ پشتیوانی لە رێكخراوی دابین دەكات 

سەنتەری میترۆ پشتیوانی خۆی بۆ كارەكانی رێكخراوی (دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ )، دەربڕی، لەبەرامبەر بەكارهێنانی یاسا بۆ فشارخستە سەر رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی.

ئەمڕۆ وەفدێكی رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ، سەردانی میترۆیان كرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو فشارانەی رووبەروی پرۆژەی رێكخراوەكە دەبێتەوە كە تایبەتە بە(پاڵپشتی جێبەجێكردنی یاسای كار) كە لە لایەن رێكخراوێكی ئەمریكی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED) پاڵپشتی دەكرێت. 

لەماوەی جێبەجێكردنیدا چەند داوایەكی یاساییان لە لایەن لقی سلێمانی سەندیكاكانی كرێكاران، لەسەر تۆماركراوە.

 لەو كۆبوونەوەیەدا رێكخەری میترۆ باسی لەو عەقڵییەتەكرد كە فرەیی رەتدەكاتەوە و بە هەرەشەی دەزانێ لەسەر ئەم مۆدێلە لە سەندیكا كە بە دابەشكاری حزبی دروستكراوە و چارەكە سەدەیەكە هەڵبژاردنی نەكردووەو شەرعییەتی درێژەدان لە حزبەكانیانەوە وەردەگرن.

هەروەها  پشتیوانی خۆی بۆ كارەكانی رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ دەربڕی، ووتی" بەكارهێنانی یاسا بۆ فشارخستە سەر ئازادی كاركردنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی رەتدەكەینەوە و پشتیوانی پرۆژەكەتان دەكەین كە چاودێری جێبەجێكردنی یاسای كار دەكات" جەختیكردەوە " دەبوو سەندیكا پشتیوانی لە پرۆژەی رێكخراوێكی ئەمریكی بكات كە دەیەوێت یاسای كار سەروەر بێت لە ژینگەی كاردا".

لە كۆبونەوەكەدا چەختكرایەوە لەوەی كە پەنابردن بۆ یاسا رێزلێَگیراوە و كەس نكوڵی لێ ناكات بەڵام ناكرێت وەك هەرەشەو فشارو بەربەستدانان بە رووی كاری رێكخراوەیی بەكاربهێنرێت.



AM:10:48:12/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌