وەفدێكی سەندیكای كرێكاران سەردانی میترۆیان كرد



وەفدێكی سەندیكای كرێكاران سەردانی میترۆیان كرد

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئەیلولی 2023 لە سەنتەری میترۆ پێشوازیمان كرد لە وەفدێكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان كە پێكهاتبوون لە چالاك رەئوف سەرۆكی لق، خەبات میرزا بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق، بەكر حسێن سەرۆكی سەندیكای پیشەسازی.  

چالاك رەئوف سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان بە ووردی و دیكۆمێنتی رەسمی تیشكی خستە سەر ئەو كێشەیەی كە لەگەڵ رێكخراوی (دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ) سەریهەڵداوەو باسیلەوەكرد ئێستا  كێشەكە لە دادگایەو هیچ پەیوەندییەكی فشار بۆ بەرتەسكردنەوەی  ئازادی كاری رێكخراوەیی نیەو بە پێچەوانەوە ئەمان هاوكاریان بوون لەبری ئەوە "رێكخراوی دابین دەستپێشخەربووە بۆ تۆماركردنی سكاڵای یاسایی" نەك سەندیكا.

پێشتر رێكخراوی (دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ) لەبارەی ئەو فشارانەی رووبەڕوی پرۆژەی رێكخراوەكە دەبێتەوە كە تایبەتە بە(پاڵپشتی جێبەجێكردنی یاسای كار) كە لە لایەن رێكخراوێكی ئەمریكی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED) پاڵپشتی دەكرێت، سەردانی میترۆیان كرد باسیان لەوەكرد چەند داوایەكی یاساییان لە لایەن لقی سلێمانی سەندیكاكانی كرێكاران، لەسەر تۆماركراوە.

رێكخەری میترۆ بەخێهاتنی وەفدەكەیان كرد، پێیان باش بوو هەر لە سەرەتاوە لە بری پەنابردن بۆ سكاڵاو سكاڵای دژ بە بە گفتوگۆ چارەسەر بكرایە، هەردولا سەقاڵنەكرایە بە دانیشتنەكانی دادگا ووتی " لەگەڵ ئەوەشدا دیارە هەردولاتان سوورن دادگا یەكلایبكاتەوە خۆتان ئازادن" جەختیكردەوە " سەندیكا و هەموو رێكخراوەكان وەك یەك پێویستیان بە گەشەسەندن و بەهێزكردنی نەریتی دیمۆكراسی هەیە لەم بارەیەوە هەر رەخنەیەك بەرامبەر نەبەستنی كۆنگرەی سەندیكای كرێكاران و دابەشكاری حزبی رەخنەی رەوان" 

هەردولا هاوڕابووین لە هاندانی رێكخراوە نێوخۆییەكان بە جێبەجێكردنی ئەركی هۆشیاری چاودێریكردن و پاڵپشتی پرۆژەی رێكخراوە نێودەوڵتییەكان لە هەرێمی كوردستان.

رێكخەری میترۆ سوپاسی سەندیكای كرێكارانی و سەرۆكەكەی كرد لە پەیوەندی بەهێزو فراوانیان لەگەڵ رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن لە پێدانی زانیاری و بەشداری چالاكیان لە بەرنامەی كەناڵەكان و خستنە رووی كێشەكانیان.



PM:02:36:17/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌