پێنجوێن؛ لەبەرامبەرساغنەکردنەوەی بەرهەمەکانیان جوتیاران گردبونەوە



لەبەرامبەر هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە وڵاتانی دراوسێ بەشێک لە جوتیارانی پێنجوێن گردبونەوەو ڕایدەگەیێنن لەکاتی پێگەشتنی بەرهەمەکانی ناوخۆدا هاوردەکردنی بەروبوم لە وڵاتانی دراوسێوە بەردەوامە.


حکومەتی عێراق کۆی زانیارییەکانی لەبارەی ناردنی پارەوە بۆ هەرێم بڵاوکردەوە
بەپێی ئەوزانیاریانەی دەس دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی کەوتوە لەبەرامبەر هاوردەکردنی بەرهەم وبەروبومی کشتوکاڵی لەسنورەکانی ئێرانەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە جوتیارانی پێنجوێن دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
هەسارەیەکی نوێ دەبێتە هیوای زانایان بۆ دۆزینەوەی ژیان لە دەرەوەی زەوی
چاوگێک بە ئێن ئارتی ڕاگەیاند بڕێکی زۆ لە تەماتە لە خاڵە سنورییەکانەوە هاتۆتە ناو هەرێم ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی کە لەم کاتەدا کە وەرزی پێگەشتنی بەرهەمەکانی ناوخۆیە تەماتەی ناوخۆ پارە نەکات و بەمەش زیانێکی زۆر بەر جوتیاران دەکەوێت.



ئەمە لەکاتێکدایە کە بەپێی بریاری وەزارەتی کشتوکاڵ ساڵانە لەکاتی کەمبونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی و بەئامانجی فەراهەمکردنی پێداویستی ناوخۆو ڕێگریی لەبەرزبونەوەی نرخ ڕێگە بەهاوردەکردنی بەرهەم و بەروبومی کشتوکاڵی دەدرێت.














سەرچاوە/ NRT


PM:12:13:18/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌