میترۆ و رێكخراوی CPTكۆبونەوە
سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە كارەكانی رێكخراوی CPT دەكات لە چاودێریكردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی بەردەوامی توركیاو ئێران و كۆكردنەوەی زانیاریی لەسەر قوربانییانی خەڵكی مەدەنی لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانیان بۆ چەسپاندنی بنەماكانی مافی مرۆڤ.
ئەمرۆ تیمی رێكخراوی CPTی ئەمریكی سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد، گفتوگۆكانی هەردوو رێكخراو تایبەت بوو بە بارودۆخی ناوچەیەكی فراوانی هەرێمی كوردستان كە بەهۆی بۆردومان و چالاكی سەربازی جۆراوجۆر بوون بە ناوچەیكی نائارام، بەردەوام خەڵكی مەدەنی دەبنە قوربانی.
لە كۆبونەوەكەدا (كامەران عوسمان) تیشكی خستە سەر گرنگترین وێستگەكانی چالاكی و كاری رێكخراوەكەیان، بە گرنگی زانی لەم جۆر دیدارانە رێكبخەین و هەماهەنگی زیاتری نێوان رێكخراوەكان هەبن لە پێناو چەسپاندنی مافی هاوڵاتیان لە ژینگەیەكی ئارام و ئازاد و دورو لە توندوتیژی و شەڕ.
رێكخەری میترۆ بەگەرمی بەخێرهاتنی وەفدەكەی كرد، هیوای خواست هەمئاهەنگی نێوان هەردوو رێكخراو زیاتر بێت بە ئامانجی چاودێری زیاتر ئەو تاوانانەی دەرهەق بەخەڵكی مەدەنی ئەنجامدەدرێن، جەختیكردەوە كە " لە ئاستی رەسمی (هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق)، چاوپۆشییان كردوە لە شكاندنی سەروەری عێراق و مافی قوربانیانیان لە قەرەبووكردنەوە زامن نەكردوە، لەمبارەیەوە ستایشی هەوڵەكانی CPT دەكەین لە تۆماركردنی ناوی قوربانیان بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەیان".