میترۆ میوانداری مامۆستا ( چۆلی ئەسعەد ) دەکات



ەمرۆ پێشوازیمان كرد لە مامۆستای بەشی میدیا لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی ( چۆلی ئەسعد).

سەردانەكەی دەرفەتێك بوو بۆ قسەكردن لەسەر پێشكەوتنی هۆیەكانی تەكنەلۆژیای زانیاری ئەو كەشەی كە خوڵقاوە كە چیتر هاوڵاتی دیلی زانیاریی فەرمی نییە بەڵام كۆمەڵێك دەركەوتەی نێگەتیفیشى لەگەڵ خۆیدا هێناوە. 

باسمان لە دیاردەی بلاوكردنەوەی زانیاری بێسەرچاوەو ناڕاست و گەمەپێكراو كرد، وەك هەرەشەن بۆ سەر پیشەی كاری رۆژنامەگەری پرۆفیشناڵ.

تەوەرێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن لە بارەی بەرهەمێكی مامۆستا چۆڵی ئەسعد بە ناونیشانی (تەلەفزیۆن .. هەواڵ و پرۆگرامی هەواڵی)، كە بڕیارە سەنتەری میترۆ چاپی بكات.


PM:02:25:25/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌