لە ئەڵمانیا لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە دەتوانیت خۆت لە تووشبووی کۆرۆنا بپارێزیت





لە ئەڵمانیا بۆ پاراستنی هاووڵاتییان "کۆرۆنا ڤارن ئەپ" لە رێگەی مۆبایلی زیرەکەوە هۆشداری دەداتە بەکارهێنەری تا لەو شوێنانەی تووشبووی کۆرۆنا یان گومانلێکراوی تێدان دوور بکەوێتەوە. "لە گەڵتە و دەتپارێزێ" درووشمی حکومەتی ئەڵمانیایە بۆ هەڵمەتی دابەزاندنی ئەو ئەپە.
 
بێن شومان، 22 ساڵە و خوێندکار بەشی وەرزشە و دەڵێت، "بەڕاستی منیش زۆر بانگەشەی ئەو ئەپەم بۆ هات. هاوڕێکانم هەموویان هەیانە و بەپێی ئەو ئەپە تائێستا هیچیان لە تووشبوویەکی کۆرۆنا نزیک نەبوونەتەوە.  کەمێک دەترسام کە لە رێگەی ئەو ئەپەوە کەسێک بزانێت من لە کوێم و چی دەکەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێم تەندروستی لەپێش هەموو شتێکەوەیە، بەڵام تائێستا کاتم نەبووە. ئێستا دایدەبەزێنم".
 
کانۆ لین، هاووڵاتییەکی ئەڵمانییە و دەڵێت، "تائێستا دامنەبەزاندووە. منیش هاوشێوەی کەسانی دیکە دڵنیا نەبووم؛ لەبەر پاراستنی زانیاریی کەسیی خۆم. بەڕاستی لەوە دەترسام کە بتوانرێت لە رێگەی ئەو ئەپەوە بزانن لە کوێم و لە کوێ بووم و زانیاری سەر مۆبایلەکەم ببەن". 
 
کۆرۆنا ڤارن ئەپ لەسەر گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆر بێبەرامبەر دادەبەزێنرێت. حکومەت دەڵێت، سەرجەم زانیارییە کەسییەکان پارێزراو دەمێننەوە و ئاشکرا ناکرێن.
 
14 رۆژ جموجووڵی من لە  لە مۆبایلەکەیدا  هه‌لده‌گیره‌ت  . له‌و ماوه‌یه‌دا  هه‌ركه‌سێك كه‌ نزیكی من بوبێت یاخود نزیكی بوبێتم توشی كۆرۆنا بێت ئه‌وا  له‌ رێگه‌ی كۆدێكه‌وه‌    ئاگادار ده‌كرێتەوە‌ . بەبێ ئەوەی ناوی هیچ کەسێک ئاشکرا بکرێت. پاشان ده‌توانرێت ده‌ستبه‌جی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ پشکنینی كۆرۆنا ئه‌نجامبدرێت و كه‌ره‌نتێن بكرێن . ئەپەکە ٢٤ کاژێر جارێک  ئاگادرت دەکاتەو ە. ئەوەی من دەلی تا ئستا نزیکی کەسێک نەبوم کە  توشی کۆرنا بوبێت 
 
هەر کاتێک بەکارهێنەری ئەم ئەپە لە یەک نزیک ببنەوە، کۆدێکی داخراو دەگۆڕنەوە. ئەو کۆدە کاتی بەیەکەوەبوون و مەودای پەیوەندیی نێوان دوو بەکاربەرەکە تۆماردەکات. دوای 14 رۆژ کۆدە نهێنییەکان خۆبەخۆ دەسڕدرێنەوە. بەڵام ئەگەر بێتو بەکاربەرێک تووشی کۆرۆنا بووبێت، ئەپەکە خۆبەخۆ کۆدی نهێنی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەنێرێت کە لە ماوەی 14 رۆژدا پەیوەندییان لەگەڵ تووشبووەکەدا هەبووە.
 
هەسان هایاتباکش، پسپۆری ئایتی لە کۆمپانیایەکی ناسراوی شاری دوسڵدۆرف بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی ئەڵمانیا کە  پرۆژەیەکی وا گەورەی سەرچاوە ئاوەڵا لە ماوەیەکی وا کورتدا بەرهەم بهێنێت. سەرچاوە ئاوەڵا واتا هەموو هەنگاوەکان ئاشکران و دەتوانیت بیانبینیت. کۆرۆنا ڤارن ئەپ نە شوێنەکەت و نە زانیاریی تایبەتت دەدرێت بە کەسێکی دیکە". 
 
ئەو پسپۆڕە باس لەوە دەکات، "ئەپەکە نازانێت تۆ کێیت، چەند ساڵیت و لە کوێ دەژییت. ئەوەی تەنیا ئەپەکە دەیزانێت کۆدێکی نهێنییە کە لە ژمارە و پیت پێکهاتووە و لە رێگەیەوە دەدرێت بە مۆبایلێکی زیرەکی دیکە. بێگومان چەندین پسپۆڕی ئایتی و چەندین رێکخراوی فەرمی کۆنترۆڵیان کردووە، بەڵام هیچیان  نەدۆزراوەتەوە کە شایەنی رەخنە بێت".
 
جگە لە زمانی ئەڵمانی، کۆرۆنا ڤارن ئەپ بە زمانی عەرەبی و تورکییش بەردەستە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بە زمانەکانی دیکەش ئامادە بکرێت. حکومەت تائێستا 64 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەم ئەپە خەرج کردووە.
 
فلۆراین باروون، ئەندامی پەرلەمانە لە حیزبەکەی مێرکل و بە رووداوی راگەیاند، "ئەم ئەپە تەواوکەرێکی گرنگە بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و پر لە بەرپرسیارێتی بۆ ئەوەی بتوانین زۆرتر شوێنەکان بکەینەوە. لە هەمانکاتدا بێگومان پێویستە بایەخ بە پاک و خاوێنی و بەستنی دەمامک بدەین. بەهۆی ئەو ئەپەوە دەتوانین بەدواچوون بکەین کێ و لە کوێ تووشبووە. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک دەتوانێت بە دڵنیاییەوە بجووڵێتەوە". 
 
ئەو ئەپە لە مۆبایلی ئایفۆندا تەنیا لەوانەدا کاردەکات کە ڤێرژنی iosی 13.05ـیان لەسەرە. لە زیاتر لە 83 ملیۆن دانیشتووانی ئەڵمانیا، 58 ملیۆن کەس مۆبایلی زیرەک بەکاردەهێنن و 50 ملیۆنیان دەتوانن بەبێ کێشە کۆرۆنا ڤارن ئەپ دابەزێنن.

-rudaw


PM:01:16:28/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌