سەنتەری میترۆ:پێًشوازی لە بریاری لیستی گۆران دەكەین




شەوی رابردوو سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند هەموو ئەو ئەندامانەی كە ئیمزایان لەسەر پرۆژە یاسای رێكخستنی ئەلیكترۆنی كردوە دەیكشێننەوە. سەبارەت بە بریارەكە رێكخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند "پێشوازی لە بریاری فراكسیۆنی گۆڕان دەكەین كە پشتیوانی هەندێ ئەندامی پەرلەمانیان بۆ پرۆژە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی كشاندەوەو پشتیوانی هیچ یاسایەك ناكەن كە كاریگەری لەسەر بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری و رادەربڕین هەبێت" ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانە: ھاونیشتیمانیانی بەڕێز لەبارەی پرۆژە یاسای ڕێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی دەمانەوێت لێرەوە دڵنیاتان بكەینەوە، ئێمە بە ھیچ شێوەیەك پشتیوانی ھیچ یاسایەك ناكەین كە كاریگەری لەسەر بچوككردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین ھەبێت. ئەو ڕەخنەو سەرنجانەی بۆ ئێمە ھاتوە جێگای بایەخەو ڕێزلێگێراوەو پێوەی پەیوەستین. یەك: سەرجەم ئەو ئەندامانەی فراكسیۆنی گۆڕان واژویان لەسەر پرۆژەكە كردوە، واژوەكەیان دەكشێننەوە. دوو: ئەم پرۆژە تەنیا خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە، خوێندنەوەی دووەم و راپۆرت نوسین و دەنگدان لەسەر پرۆژەكە ماوە، داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین پرۆژەكە رابگرێت، لە بری ئەمە كار لەسەر ئەو دۆسیانە بكات كە پەیوەستن بە ژیانی خەڵك و موچەخۆران و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی. سێ: لە ئێستادا چەندین دۆسییە، لە دادگاكانن كە رۆژنامەنوسان و ھاولاتیان، لەسەر بابەت و نوسینەكانیان لە پیێگە ئەلیكترۆنیەكان بڵاوبوەتەوە بە یاسای سزادانی عێراقی و خراپ بەكارھێنانی مۆبایل مامەلەیان لەگەل دەكرێت، حوكمدان بەم یاسایەنەش زیندانی كردنی تێدایە، ھەولدەدەین لە داھاتودا ئەو یاسایانەی كۆت و بەند بۆ ئازادی و ئازادی رادەربرین دروست دەكەن ھەموار بكەینەوە. چوار: بەھیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدانین دۆسیەی تیرۆرو ئازادی ڕادەربڕین پێكەوە تێكەڵ بكرێن. فراكسیۆنی گۆڕان




PM:12:35:16/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌