سەنتەری میترۆ: رۆژنامەنوس ئومێد بەڕۆشكی و بەدەل بەرواری ئازاد بكەن




كاتژمێر ٨:٠٠ی شەوی ۱٨ لەسەر ۱۹ی ئاب ٢٠٢٠ ڕۆژنامەنۆس ئومێد بەڕۆشكی بە سەنتەری میترۆ ڕاگەیاند لەسەر بڵاوكردنەوەی هەواڵێك بڕیاری دەستگیركردنم دەرچووە، تكایە ئاگادارم بن.
زیندانكردنی ئەم ڕۆژنامەنۆسە لەسەر بڵاوكردنەوەی گرتەڤیدیۆی هەلكوتانە سەر مالی مامۆستا بەدەل بەرواری بووە، كە بانگەشەی خۆپیشاندانی كردووە..
دەسگیكردنی ئەو رۆژنامەنوسە دوورە لە رێكارەكانی مامەڵەی یاسایی بە پێیی یاسای رۆژنامەگەری و ئێمە ئیدانەی دەكەین.
بڵاوكردنەوەی بەڵگەیەك كە لێدانی كوڕی ئەو مامۆستایە و ئیهانەكردنی ژنەكەی كارێكی رۆژنامەگەرییەو نابێت بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، ئەگەر سكاڵاش بكرێت دەبویایە بە پێ یاسای ژمارە (٣٥) بوایە، نەك بەپێ ماددەی (۲)ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كە سزای زیندان دەیگرێتەوە.
سەنتەری میترۆ بۆداكوكیكردن لە مافی رۆژنامەنۆسان ئیدانەی دەسگیركردنی ئەو رۆژنامەنوسە دەكات داواش دەكات ئەو رۆژنامەنوسەو چالاكوان (بەدل بەرواری) ئازاد بكرێن و دەسەڵاتی ناوچەكە رێز لە پرنسیپەكانی ئازادی بیروراو میدیا بگرن.



PM:03:36:20/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 1032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌