بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاری بابان هونەرمەندی شێوەکار کۆچی دوایی کرد.
ئاری بابان، هونەرمەندی شێوەکاری هەرێمی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 67 ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ئاری بابان بەهۆی نەخۆشییەکی مێشکەوە پێویستی بە نەشتەرگەریی هەبوو، بەڵام لە کاتەکانی سەرەتای ئەمڕۆدا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ند ئاری بابان له ساڵی 1953 له شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه، ساڵی 1976 كۆلێژی ئاداب به‌شی (زانستی كتێبخانه‌كان)ی ته‌واو كردووه، یه‌كه‌مین پێشانگای له ساڵی 1972 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (گارا - ئه‌یوب شه‌ریف) له‌هۆڵی ئیمام قاسم له‌كه‌ركوك كردووه‌ته‌وه.
ناوبراو 11 پێشانگای تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌و زیاتر له 100 پێشانگای هاوبه‌شی كردووه‌ته‌وه له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، لەوانە (له‌نده‌ن و فینله‌ندا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا ).
ئاری بابان خەڵکی کەرکوکە و یەکێک بوو لە شێوەکارە بەتواناکانی کوردستان، ماوەیەک بەرپرسی لقی کەرکوکی هونەرمەندانی کوردستان و بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی بوو.
-knanews