دوو هەفتەی رابردوو سەنگی مەحەك بوو بۆ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی




دوو هەفتەی رابردوو سەنگی مەحەك بوو بۆ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، لەكاتی ئەو هەموو هێرش و پلامارو پێشێلكاری و یاساشكێنییە، تەكلیفیان لە خۆیان نەكرد دوو دێڕ، هەڵوێستێكی دیاریان هەبێت.

زۆرینەیان بێدەنگیان هەڵبژارد، ئێمە لەناو روداوەكان، گردبونەوە لەبەردەم NRT بەیاننامە بە زمانی كوردی و عربی و انگلیزی، پەیوەندی و ئیمەیل و گۆرینەوەی زانیاری لەگەڵ كونسڵخانەو رێكخراوە نێودەوڵتییەكان، دیداری رۆژنامەوانی بە كوردی و عربی و انگلیزی بۆ میدیاكان.

ئەركی خۆمانە، خۆمان ئەم رێگایەمان هەڵبژاردووە، بەردەوام دەبین لە دیفاعكردنی لە كەرامەتی مرۆیی چالاكوان و خۆپیشاندەران
سوپاس بۆ میدیاكانی كوردستان لە كاتی قەیرانی NRT خەمخۆر و روحی پشتیوانیان بەرز بوو.


AM:11:53:28/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌