لەگەڵ خانمی رۆژنامەنوس ژاڵە محمد باسمان لە گرێبەستەكانی چەوسانەوەی میدیاكاران كرد.




لەگەڵ خانمی رۆژنامەنوس ژاڵە محمد باسمان لە گرێبەستەكانی چەوسانەوەی میدیاكاران كرد.
باسمان لەوەكرد كە دامەزراوەكانی میدیا لەناو (یاسای رۆژنامەگەری) دا، ماف و ئیمتیزاتیان گەرەكە و هەڵيدەبژێرن، بەڵام كاتێك دەگەنە ئەو لاپەرەی ئەو ماددە و بڕگانەی قسە لەسەر ئیلتزاماتی دامەزراوەكان دەكات بەرامبەر میدیاكار، نایخوێننەوە، نایانەوێت.

وەك چۆن دامەزراوەكانی میدیا لە گرێبەستەكاندا میدیاكار دەچەوسێننەوە، بە هەمان شێوە میدكار كاتێك ئیمزا لەسەر گرێبەستەكەی دەكات بەشدار دەبێت لە چەوساندنەوەی خۆیان.

هەموو گرێبەستێك دەبێت نوسخەیەكی لای سەندیكای رۆژنامەنوسان بێت، جا میدیاكان ئەمە دەكەن؟ سەندیكا چاودێری ئەمە دەكات؟
خاتوو ژاڵە و ژاڵەكانی تری ناو میدیای كوردستانی، كە بە بێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت گرێبەستەكانیان هەڵدەوەشێنرێتەوە، لایەنێكی ناو میدیاكانمان پیشان دەدات، كە خۆیان رێز لە یاسای رۆژنامەگەری ناگرن و داواشدەكەن یاسای رۆژنامەگەری بیانپارێزێت


AM:11:55:28/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌