کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر: سەرکەوتنەکەی وەرتێ هانی ژنانی کورد دەدات





 
کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر تویتێکی لەسەر وەرتێ ئەبوبەکر عەلی، کچە فڕۆکەوانی کورد کردووە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە وەرتێ یەکەم فڕۆکەوانی ئافرەتی کوردە لە عێراق فڕۆکەی بۆینگ 737 لێبخوڕێت.
 
وەرتێ ئەبوبەکر, فڕۆکەوانە و لە ساڵی 2017ەوە لە هێڵی ئاسمانیی عێراق کار دەکات، یەکەم گەشتی چوون و هاتنەوەی لە بەغدا بۆ قاهیرە بە فڕۆکەی بۆینگ 737 بە سەرکەتوویی ئەنجامدا.
 
کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر لەبارەی بڕوانامە و توانستی وەرتێ ئەبوبەکرەوە دەڵێت: ''لە ساڵی 2015 بڕوانامەی لە فڕۆکەوانی شارستانیی دانیمارک  لە کۆلێژی ئێیەر تاکسی بۆ خوێندنی فڕۆکەوانی بەدەستهێناوە،''.
 
کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر پێیوایە ئەم سەرکەوینەی وەرتێ ئەبوبەکر "هانی ئافرەتانی دیکەی کورد دەدات بۆ شوێنکەوتنی هەمان ئەو رێگا پڕ لە ئاڵنگارییە". 
 
وەرتێ ئەبوبەکر عەلی قادر لە 13-1-1991 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی 1992 لەگەڵ خێزانەکەی روویانکردووەتە ئەوروپا و لە دانیمارک نیشتەجێبوون، قۆناغەکانی خوێندنی لەو وڵاتە تەواوکردووە.
 
وەرتێ، جگە لە بواری فڕۆکەوانی، لەبواری وەرزشیشدا توانیوێتی ببێتە راهێنەری تۆپی دەست بۆ ئافرەتان و نزیکەی 15 خەڵاتی وەرزشی بەدەستهێناوە، بۆ ماوەی ساڵێکیش لە مانگی سووری دانیمارکی خزمەتی کرووە.

-rudaw



PM:04:35:30/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌