کۆنگرێس چۆن دەنگی دەنگی نوێنەران هەژمار دەکات؟




کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆنگرێس بۆ ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی گشتی پرسێکی رۆتینی و مەراسیمامێزە، بەڵام هەوڵە دووبارەکانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرکەوتنی جۆ بایدنی دیموکرات زیاتر لەجاران سەرنجی ئەو کۆبوونەوە هاوبەشەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و سینات بەدوایخۆیدا رادەکێشێت.

پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان لەلایەن کۆنگرێسەوە کۆتا هەنگاوە لەدووپاتکردنەوەی بردنەوەی بایدن، دوابەدوای ئەوەی کە لە 14 ی مانگی 12 دا بەپێی ئیلکترۆڵ کۆلێج (دەنگی نوێنەرانبە فەرمی هەڵبژێردراوە. کۆبوونەوەکە بەپێی دەستوور پێویستە و چەندین هەنگاوی تایبەت لەخۆدەگرێت.

هەندێک لەکۆمارییەکان هێشتا ئیدیعا بێ بنەماکانی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە ساختەکاریی دووپاتدەکەنەوە، ئەوان دەڵێن بە فەرمی بەڕەنگاری دەرئەنجامەکان دەبنەوە. ئەوەش بە ناچاری وایان لێدەکات لەئەنجومەنی سینات کە کۆمارییەکان دەیبەن بەڕێوە دەنگبدەن و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش کە دیموکراتەکان دەیبەن بەڕێوە دەنگبدەن کە ئەمەش لەشکستهێناندایە. کۆمەڵێک لەکۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەدوای سیناتۆرێکدا دەگەڕان بۆئەوەی واژۆی لەسەر بکات، چونکە دەبێت بەلایکەمەوە لەهەردوو ئەنجومەنەکە یەک ئەندامیان هەبێت کە ناچاریان بکات دەنگبدەن بۆ ناچارکردنیان بە دەنگدان. ئەو پشتیوانییە ڕۆژی چوارشەممە لەسیناتۆرەکەی میزۆریەوە "جاش هاوڵی"ەوە دەبێت کە واپێدەچێت ببێتە ڕکابەری سەرەکی سەرۆکایەتی کۆمارییەکان لەساڵی 2024 دا.

ئەو بەرهەڵستکارییەی "هاوڵی" لەکاتێکدا دێت سەرەڕای ئەو داوایەی "میچ ماککانڵ" ی سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی سینات کە سیناتۆرە کۆمارییەکان نەچنە پاڵ هەوڵی بێهودەی ئەنجومەنی نوێنەران. ماککانێل لەسەرەتای ئەم مانگەدا بە تەلەفۆنێکی تایبەت بە هاوڕێ کۆمارییەکانی خۆی ڕاگەیاندووە کە دەبێتە " دەنگدانێکی زۆر خراپ " بۆ کۆمارییەکانی ئەنجومەنی سینات.

روانین لەکۆبوونەوە هاوبەشەکە:

چی ڕوودەدات کاتێک کۆنگرێس لەمانگی یەکدا کۆدەبێتەوە؟

بەپێی یاسای فیدراڵیی پێویستە کۆنگرێس لە 6 ی مانگی یەکدا کۆببنەوە بۆ کردنەوەی بڕوانامەی مۆرکراو لەهەر ویلایەتێک کە تۆماری دەنگەکانی هەڵبژاردنی تێدابێت. دەنگەکان لە سندووقە دارەکانەوە دەهێنرێتە ئەوێ.

نوێنەرانی هەردوو دوو پارتەکە بە دەنگی بەرز ئەنجامەکان دەخوێننەوە و هەژمارکردنی فەرمی ئەنجام دەدەن. هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی سینات واتە مایک پێنس جێگری سەرۆک سەرپەرشتی دانیشتنەکە دەکات و براوە ڕادەگەیەنێت.

دەستور داوای چی دەکات؟

ده ستوور داوا لەکۆنگرێس دەکات کۆببنەوەو و دەنگەکانی هەڵبژاردنەکە هەژماربکەن، ئەگەر هاتوو دەنگەکان یەکسان بوون ئەوا ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی بڕیارکەدەکەنەوە، لەوەتەی ساڵانی 1800 ەکانەوە شتی ئاوا رووینەداوە. هەر شاندێکی کۆنگرێس یەک دەنگ بەدەستدەهێنێت. ئەمە لەوەتەی ساڵانی نۆزدەوە ئەوە رووی نەداوەو بردنەوەی هەڵبژاردنی بایدن بەسەر ترامپدا یەکلاکەرەوە بووو کە 306 دەنگ بوو بەرامبەر232 دەنگ.

چۆن کۆبوونەوە هاوبەشەکە دەستپێدەکات؟

پاش نیوەڕۆی ئەو رۆژە هەردوو ئەنجومەنەکە کۆدەبنەوە بۆ هەژمارکردنی دەنگەکان،ئەگەر جێگری سەرۆک نەیتوانی سەرۆکایەتی دانیشتنەکە بکات، ئەوا ئەندامێکی دێرینی ئەنجومەنی پیران بەشێوەیەکی کاتی دەیبات بەرێوە یان سیناتۆرێک کە زۆرترین خزمەتی هەبووبێت لە ئەنجومەنەکە لەپارتی زۆرینە سەرۆکایەتی دانیشتنەکە دەکات، ئەو کەسە لە ئێستادا سیناتۆر "چاک گراسڵی"ە لەولایەتی ئایاوا.

سەرۆکی کۆبوونەوەکە هەڵدەستێک بە کردنەوەی کۆبوونەوەکەو پێشکەشکردنی بڕوانامەی ئیلیکترۆڵ کۆلێج بە پێی پیتە ئەبجەدیەکان بۆ ولایەتەکان دەست بە بژاردنی ولایەتەکان دەکرێت و دواتر ئەوکەسە تایبەتانەی کە لەهەردوو پارتەکە بۆ هەردوو ئەنجومەنەکە دیاریکراون کە تایبەتن بەدەنگێکی بەرز پشتڕاستکردنەوەی دەنگەکان دەخوێنرێنەوەو هەڵدەستن بە تۆمارکدنی دەنگەکان و هەژمارکردنیان. دواتر سەرۆک هەڵدەستێت بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کێ دەنگی زۆرینەی بۆ سەرۆک و جێگری سەرۆک بەدەستهێناوە.

چی دەبێت ئەگەر ناڕەزایییەک هەبوو؟

پاش ئەوەی کە زانیاریبێژ بڕوانامەی ویلایەتەکە دەخوێنێتەوە، هەر ئەندامێک دەتوانێت هەستێتە سەرپێ و ناڕازیی دەرببڕێت دژی دەنگی ئەو ولایەتە لەسەر هەر بنەمایەک بێت. بەڵام سەرۆکی کۆبوونەوەکە گوێی لەناڕەزاییەکە ناگرێت گەر بە نووسراو نەبێت و واژۆی هەردوو ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامێکی ئەنجومەنی سیناتی لەسەر نەبێت.

لەحاڵەتێکدا ئەگەر داوایەکی هاوبەشی لەو جۆرەش هەبوو، ئەوا دانیشتنە هاوبەشەکە ڕادەگیرێت و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سینات لەدانیشتنێکی جودادا کۆدەبنەوە بۆ چاوخشاندنەوە بە ناڕەزاییەکەدا. بۆئەوەی ناڕەزایی بەردەوام بێت، دەبێت هەردوو ژوورەکە بەزۆرینەی رەها و ساکار پێی ڕازی بن. ئەگەر هەردووکیان ڕازی نەبوون لەسەری ئەوا دەنگە بنەڕەتیەکانی هەڵبژاردنی ئیلیکترۆڵ هەژماردەکرێن.

دوایینجار کە بەرهەڵستییەکی لەو شێوەیە ڕەچاوکرا ساڵی 2005 بوو، کاتێک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران "ستیفانی تابز جۆنز"ی نوێنەری ئایاوا و سیناتۆر "باربارا باکسەر"ی کالیفۆرنیا کە هەردووکیان دیموکرات بوون رەخنەیان لەدەنگدانی دەنگی ئەلیترۆڵی ئایاوا گرت بە ئیدیعای ئەوەی لەوێ ناڕێکی لەدەنگداندا هەبووە. هەردوو ئەنجومەنەکە ژوورەکە مشتومڕیان لەسەر ئەو ناڕەزاییە کرد و لەکۆتاییدا ڕەتیان کردەوە، ئەمە دووەم جار بوو کە دەنگدانی لەو شێوەیە ڕوویدابێت.

ئایا شیانی ئەوە هەیە بەرهەڵستکاریی سەرکەوتوو بێت؟

بە رەچاوکردنی ئەوەی کە ئەنجومەنی نوێنەران دیموکراتەکان باڵادەستن تیادا و هەروەها چەندین ئەندامی کۆمارییەکانی ئەنجومەنی سیناتیش لەوانە ماککانێل دانیان ناوە بەسەرکەوتنی بایدن دا.

ماککانێل لەپەیوەندییەکی تەلەفونی تایبەتدا لە 15 ی دیسەمبەردا داوای لەهاوڕێ سیناتۆرە کۆمارییەکانی خۆی کردووە لەئەنجومەنی سینات بۆئەوەی بەشداری لەهیچ بەرهەڵستییەکدا نەکەن لەئەنجومەنی نوێنەراندا.

چەندین کۆماریی پلەبەرزی دیکە هاوڕابوون. ئەندامی پلەدووی کۆمارییەکان لەئەنجومەنی سینات سیناتۆری ساوس داکۆتا "جۆن سۆن" لەسەرەتای ئەم مانگەدا گوتبووی؛ ئەگەر ئەنجومەنی پیران ناچار بکرێت دەنگ لەسەر بەرەنگارییەک بدات " وەک سەگێکی تەقەلێکراو بەرەو هەڵدێر دەچێت". سۆن گوتبووی ئەوە هیچ لۆژیکیی نیە کە سیناتۆرەکان ناچار بەدەنگدان بکرێنلەکاتێک "دەزانیت ئەنجامی کۆتایی چی دەبێت."

سیناتۆری کۆمارییەکان "جان کۆرنێین"ی تەکساس گوتی هەر هەوڵدانێکی لەو جۆرە لەلایەن کۆمارییەکانی کۆنگرێسەوە " بێهودە " و هەڵە دەبێت .

هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ساختەکارییەکی بەرفراوان لەهەڵبژاردندا، هەروەک چۆن لەلایەن کۆمەڵێک بەرپرسی هەڵبژاردن و لەلایەن "ولیام باڕ"ەوە پشتڕاستکراوەتەوە، کە هەفتەی ڕابردوو وەک داواکاری گشتی ئەمریکا دەستبەرداری کارەکەی بوو.

ڕۆڵی پێنس چییە؟

ڕۆڵی جێگری سەرۆک وەک سەرۆک زۆرجار بێزارکەر دەبێت، بۆ پێنسیش هەروا دەبێت، کە رادەسپێردرێت بۆ ئەو ئەرکە؛ کاتێک دەنگەکانی هەڵبژاردن دەژمێردرێت بۆ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی بایدن و شکستەکەی خۆی.. بەتایبەت بۆ کۆنگرێسمانی پێشووی ولایەتی ئیندیانا دۆخەکە هەستیار دەبێت چونکە سەرۆکەکەی کە ترامپە ڕەتیکردەوە لەبەردانواندن بکات.

بەڵام ئەوە یەکەمین جێگری سەرۆک نابیت کە لەبارێکی نائاسوودەدا بێت، لە ساڵی 2001 دا، جێگری سەرۆک ئالگۆر سەرۆکایەتی هەژمارکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2000 کرد کە زۆر بە نزیکی دەنگەکان لەیەکتری بە "جۆرج دەبلیو بۆش"ی کۆماری دۆڕاند. گۆڕ ناچار بوو چەندینجار لەسەر رەخنەی دیموکراتەکان بڵێت ئەمە لەجێگەی خۆیدا نیە. لە ساڵی 2016 بایدن سەرۆکایەتی ئەو هەژمارکردنی دەنگەکانی کرد کە ترامپی وەک براوە ڕاگەیاند، هەروەها بایدن ناڕەزاییەکانی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پوچەڵکردەوە کە هیچ پشتیوانییەکی ئەنجومەنی سیناتیان نەبوو.

کاتێک کۆنگرێس دەنگەکان دەژمێرێت، دواتر چی روودەدات؟

دانیشتنە هاوبەشەکە دواییەمین چانسی فەرمییە بۆ ناڕەزایی دەربڕین، لەوەزیاتر چی دیکە نەبووە سەرباری جیاوازی ئەو داوا قەزائیانەی کە ئەوەی یەکلایکردۆتەوە کە تا ئێستا بۆ ترامپ و تیمەکەی کاریگەریان نەبووە.

کۆرنێین لەسەرەتای ئەم مانگەدا وتی"پێموایە کاتێک دێت ئیتر دەبێت ئەوە بزانن، سەرەڕای خستەنگەڕیی هەموو تواناکانت بەڵام سەرکەوتوو نەبوویت."

-dengiamerika


PM:12:38:02/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌