یونسێف: لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا 370 هەزار منداڵ لە جیهاندا لەدایکبوون




رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان "یونسێف" لە راپۆرتێکدا لەبارەی لەدایکبوون و ناوەندی تەمەنی منداڵان لە ساڵی 2021 رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا زیاتر لە 370 هەزار منداڵ لە جیهاندا لەدایکبوون.
 
لە راپۆرتەکەی یونسێفدا هاتووە، بەپێی لێکدانەوەکانمان لە سەرەتای ساڵی نوێدا 371,504 منداڵ لە جیهاندا لەدایکبوون و ناوەندی تەمەنی ئەو منداڵانە دەگاتە 84 ساڵ.
 
زیاتر لە نیوەی ئەو منداڵانەی لە ساڵی نوێدا لەدایکبوون، بەسەر 10 وڵاتدا دابەشبوون، بەشێوەیەک لە هیندستان 59,995، لە چین 35,615، نێجیریا 21,439، پاکستان 14,161، ئەندەنووسیا 12,336، ئەسیوپیا 12,006، ئەمریکا 10,312، میسر 9,455، بەنگلادیش 9,236 و کۆنگۆش 8,640 منداڵ لەدایکبوون.
 
ئەو رێکخراوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەربڵاوترین ناوی ئەو  منداڵانەی لە ساڵی 2021 لەدایکبوون لە چەند وڵاتێک ئاشکرا کردووە، بەمشێوەیە:
 
ئوسترالیا:
بۆ کوڕان: جۆن
بۆ کچان: مارگرێت
 
چین:
بۆ کوڕان: مينگ
بۆ کچان: شولان
 
رووسیا و کرواتیا:
بۆ کوڕان: ئیڤان
بۆ کچان: ماریا
 
دانیمارک:
بۆ کوڕان: ئیریک
بۆ کچان: کریستین
 
فەرەنسا:
بۆ کوڕان: جان
بۆ کچان: ماری
 
ئەڵمانیا:
بۆ کوڕان: هانز
بۆ کچان: ریناتا
 
ئیسرائیل:
بۆ کوڕان: موشیە
بۆ کچان: ئیستیر
 
ژاپۆن:
بۆ کوڕان ماسارۆ
بۆ کچان کازوکو
 
کۆریای باشوور:
بۆ کوڕان: یونگ-هو
بۆ کچان: یونگ-جا
 
پۆڵەندا:
بۆ کوڕان: جان
بۆ کچان ماریا
 
ئیسپانیا:
بۆ کوڕان: خوزیە
بۆ کچان: ماریا
 
بەریتانیا:
بۆ کوڕان: جۆن
بۆ کچان: مارگرێت
 
ئەمریکا:
بۆ کوڕان: جێمز
بۆ کچان: ماری
 
بەپێی راپۆرتەکەی یونسێف، پێشبینی دەکرێت لە 2021 لە هەموو جیهان 140 ملیۆن کەسی دیکە لەدایکببن، کە ناوەندی تەمەنیان دەگاتە 84 ساڵ.


PM:12:40:02/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌