هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی تویته‌ر و فه‌یسبوك و سناپ چات، هه‌ژماره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگرت.
به‌هۆی گرژبوونی زیاتری دۆخی واشنتنی پایته‌خت و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گای كۆنگرێس و ناوه‌نده یاساییه‌كان بۆ فشارخستنه‌سه‌ریان تا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی بایدن په‌سه‌ند نه‌كه‌ن، تویته‌ر سێ جریوه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سڕیه‌وه كه تیایدا تره‌مپ خۆشحاڵیی خۆی بۆ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كۆنگرێس ده‌ربڕیبوو.
كۆمپانیای تویته‌ر بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێریش هه‌ژماره‌كه‌ی تره‌مپی راگرت و هاوكات له سناپ چاتیش هه‌ژماری تره‌مپ بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا.
كۆمپانیای فه‌یسبوك هه‌ژماری دۆناڵد تره‌مپی بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر راگرت و ڤیدیۆكانیشی له تۆڕه‌كه و له یوتیوب سڕییه‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌و ڤیدیۆیانه هانده‌رن بۆ پشێویی زیاتر و گرژبوونی بارودۆخه‌كه.
له دوێنێوه هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیرانی ئه‌مریكا له كۆبونه‌وه‌دان بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 3ی نۆڤه‌مبه‌ری 2019 كه تیایدا جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كاندا هێناوه.
تره‌مپ دان به شكستی خۆیدا نانێت و لایه‌نگرنی خۆی هاندا خۆپیشاندان بكه‌ن، ئه‌وانیش هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باره‌گای كۆنگرێس و به‌هۆی پشێوییه‌كانه‌وه چوار كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
-westganews