سەبارەت بە مەراسیمى راگەیاندنی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی بۆ ساڵی2020




ئەمرۆ باسمان لە رۆژی راگەیاندنی راپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆ كرد، بەرنامەی مەراسیمەكە، كات و شوێن، میوانەكانی، لە نزیكترین كاتدا رادەگەیەنرێت.

لەپاڵً راپۆرتی ساڵانەدا، راپۆرتێكی چاودێری میدیایمان هەیە، لە ماوەی چوار مانگی كۆتایی ئەمساڵ، چاودێری میدیاكانی ئەو دەزگاو كەناڵە راگەیاندندانەی لەناو ئەم چاودێریكردنەدا بوون بەمشێوەیەیە: روداو، كوردسات، كوردستان 24، سپێدە، پەیام، روداو، گەلی كوردستان، ئێن ئاڕ تی)، رادیۆكانی (نەوا، روداو)،
رۆژنامەكانی

(كوردستانی نوێ ، هاوڵاتی)، پێگەی ئەلیكترۆنییەكانی: ژیان، چاودێر،ستاندارد، رۆژنیوز، ویستگە، خەندان، شارپرێس، سپیمیدیا، ناسكورد، خەندان، زەمەن، باسنیوز، سبەی، درەومیدیا، مەوداپرێس، پی یوكەی میدیا، ئاوێنە، كەركوكناو، بیئێمسی ، ئیس ئین ئین).
چاودێریكە بۆ ئاستی گرنگیدانیانە بە پرسی كەمینەكان.

هەروەها دوو راپۆرت رادەگەیەنین دەربارەی كۆڤید 19 و كاریگەری لەسەر توندوتیژی خێزانی / توندوتیژی مێرد بەرامبەر بەژن بەنمونە) و ( كۆڤید 19 و كاریگەری لەسەر ژنانی خاوەن پرۆژە)، كە دوو توێژینەوەن لە چوارچێوەی پرۆژەی "دەنگەكانمان" جێبەجێ كراون.

ئامادەكارییەكان بۆ راگەیاندنی دوو توێژینەوەكە كاراتر دەبن زیاتر لە دوو هەفتیە فۆرمی توێژینەوەكان بڵاوكراوەتەوە كە بەشێكن لە ئەنجامدانی ئەو دوو توێژینەوە زانستییە.


PM:01:54:09/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌