ئەمرۆ خۆشحاڵبوین بە دیداری هەردوو هاوكاری ئازیزمان



ئەمرۆ خۆشحاڵبوین بە دیداری هەردوو هاوكاری ئازیزمان، رۆژنامەنوس (ئازاد عوسمان) بەرێوەبەری رادیۆی دەنگ لە گەرمیان، رۆژنامەنوس (دڵشاد ئەنوەر) پەیامنێری رادیۆی دەنگی ئەمریكا.
دڵشاد و ئازاد، دوو كەسایەتی جیاواز بەڵام یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بۆ دیفاع لە پرنسیپەكانی مافی مرۆڤ بە گشتی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری بە تایبەتی.
باسمان لە بارودۆخی گشتی و خۆئامادەكردنی سەنتەر كرد بۆ راگەیاندنی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان، ئەوان بەردەوام پشتیوانمان بوون، ئامادەییان دەربڕی بۆ هەر هاوكارییەك بۆ سەرخستنی مەراسیمەكە.
بەخێربێن و سوپاس.


PM:01:55:09/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌