لەگەڵ هاورێمان چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤ




لەگەڵ هاورێمان چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤ (محمد گۆمەشینی
Muhamad Gomashini
)، باسمان لە رەوشی مافەكانی مرۆڤ كرد لە هەرێمی كوردستان و پێویستی هامئاهەنگی هەموو چالاكوانەكانی مافەكانی مرۆڤ و رێكخراوەكان و دامەزراوە نیشتمانییەكان، بە ئامانجی كۆتایهێنان بە پێشێلكردنی ئەو مافانە.

بەتایبەتیش جەختمان لە گرنگی هەمئاهەنگی زیاتری هەموو لایەك كرد بۆ بەرگری لە ئازادی رۆژنامەنوسی و بیرورا كە كۆڵەكەی هەر سیستمێكی دێمۆكراسییە.

سوپاس بۆ دیارییەكەی بۆ كتێبخانەی سەنتەری میترۆ كە نامیلەكەیەكە بە ناونیشانی ( ئازادی رادەربرین و بيرورا لە بەیاننامە نێودەوڵەتیەكان و یاسا ناوخۆییەكان).

لەم دیدارەدا لە نزیكەوە كاك (هاوكار گۆمەشینی)مان ناسی كە لە تۆرە كۆمەڵاتییەكان بابەتی رۆژنامەنوسی و بیرورای خۆی بڵاودەكاتەوە.
بەخێربێن بۆ میترۆ.


PM:01:56:09/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌