شاعیر و نوسەرێکی دیاری کورد بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا




شاعیر و نوسەری دیاری ناوچەی بتوێن و پشدەر و هەرێمی کوردستان، ئومید بڵباس بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

ئومید کە شاعیرێکی ناسراوی دەڤەری راپەڕینە دوێنێ شەو دوای زیاتر لە دوو هەفتە تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 

ئومێد باڵباس کە ناوی ئومێدی مام رەسوڵە، شاعیرێکی هەست ناسک و نەتەوەی دەڤەری راپەڕینە.

 

گیان لەدەستدانی ئەو شاعیر و نوسەرە نیگەرانییەکی زۆری لای خەڵکی ئەو دەڤەرە دروستکردوەو، تۆڕە کۆمەڵاییتیەکانی رۆشنبیرانی ئەو ناوچەیە وێنە و هەندێک کۆپلەی شیعرەکانیان داناوە وەک رێزلێنانیک لەو ئومێد باڵباس.

دوای هۆنراوەی شاعیر کە لەناوەڕاستی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ نووسیوویەتی..

بۆ ڕۆڵەیەکی ئەمەکداری نیشتمان ..
زۆرت تەڵاش 
کردە سەرین بۆ ژێر سەری ..
زۆرت مژین
کوێرە کانی و مێرگی تەڕی ..
زۆرت بۆ چەشت
نەھامەتی و دەر بە دەری ..
زۆرت ڕەتاند
تفت و تاڵی و کوێرەوەری ..
تاوێک 
لە شار زیندانی بوی ،
تاوێکیتر
پێشمەرگەی بوی 
لە زۆزان و گەرمەسێری ،
پێشمەرگە 
پێشمەرگە 
پێشمەرگە
بۆ پشت و نێوەند و بەری ..
وەلێ ئێستا
ئێستای بە داخەوە ئێستا !
زۆرانێک
تۆ نا ناسنەوە و
دەچییە ھەر کوێ
ڕووی گرژیان 
گرژتر دەکەن لێت و
بێ شەرمانەش 
وێکڕا دەڵێن:- کوێندەری ؟؟
ئومێد مام ڕەسوڵ
٢٠٢٠/١٢/١٤

-speemedia



PM:04:42:09/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌