سەرۆکی پەرلەمان داوای لێبوردن لە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات




ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانونی دووەم پێشوازی لە پەیامنێر و کامێرامانی تۆڕی میدیایی ئێستا کرد و لەبارەی هێرش کردنە سەریان لەلایەن پاسەوانێکی پەرلەمانەوە داوای لێبوردنی لێکردن.

لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەیوب عەلی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا  سەردانی پەرلەمانی کرد و لەلایەن ڕێواز فایەقەوە لەسەر هێرشکردنە سەریان لەلایەن پاسەوانێکی پەرلەمانەوە داوای لێبوردنی لێکرد.

ڕێواز فایەق بەڵێنیدا لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە و ئەو پاسەوانەی هێرشی کردووتە سەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا بکرێت و سەرجەم پاسەوانانیش ئاگادار دەکەنەوە کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگری لە ڕۆژنامەنوسان نەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 6ی کانونی دووەم لەمیانەی وەرگرتنی لێدوان لە سەرۆك فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن ژمارەیەك پاسەوانەوە هێرش کرایە سەر ئەیوب عەلی وەرتی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا.

دوابەدوای ڕوداوەکە سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنوسان  لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان کرد دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لەو كەسە بكەن كە لەناو حەوشەی پەرلەمان و لە بەردەم سەرۆكی لیستی یەكگرتووی ئیسلامی هێرشدەكاتەسەر ڕۆژنامەنوسێك و پێی دەڵێت، "بەشەق دەتكەمە دەرێ”.

-esta



PM:02:43:11/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌