جووەکان ١٣ ھەزار موڵکیان لە عێراق جێ ھێشتووە




جووەكانی عێراق نزیكەی 13 هەزار موڵكیان بەجێهێشتووە كە بەشێكیان دراون بە فەرمانگەكانی حكومەت و بەشێكیشیان لەلایەن حیزبە باڵا دەستەكانەوە داگیركراون.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەغدا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکەین بە "ئاژانس”ی وت: "موڵکوماڵی جووەکان بەشێکیان بە پاساوی وەبەرھێنانەوە لە لایەن سەرمایەداران و حزبە باڵادەستەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە”.

وتیشی: "لە سەرانسەری عێراقدا ١٢ ھەزار و ٧٣٦ موڵکوماڵی جووەکان ھەن کە ٢٠٦٦ موڵکیان دراون بە وەزارەت و فەرمانگەکان و جاربەجار لە ڕێگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە جووەکانی عێراق داواکارییمان پێ دەگەیەنن کە پرسیار لە موڵکەکانیان دەکەن”.

-azhans


PM:01:09:13/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌