دوو خول بەسەركەوتووی لە هەڵەبجەو رانیە بەڕێوەچوو



دوو خول بەسەركەوتووی لە هەڵەبجەو رانیە بەڕێوەچوو

لە چواچێوەی پرۆژەی هۆشیاری یاسایی بۆ رۆژنامەنووسان، سەنتەری میترۆ لە شاری هەڵەبجە و رانیە، دوو خولی بۆ كۆمەڵێك لە رۆژنامەنووسی ئەو دوو شارە ئەنجامدا.

لەم دوو خولەدا  35 رۆژنامەنووس بەشداریان تێدا كرد، هێڵە گشتییەكانی ئازادی رۆژنامەگەری، سۆشیالمیدیا و بەرپرسیارێتی یاسایی، چەند تەوەرێكی تر بە نمونەی پراكتیكی پێشكەشكران.

لەم بارەیەوە دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند یەك لە ئامانجەكانی سەنتەر بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری میدیاكارانە، لەم چوارچێوەیەدا ئێمە ساڵانە ئەم جۆرە چالاكیانە ئەنجام دەدەین ووتی " چاودێریكردنی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری یەكێكە لەكارەكانمان و دەمانەوێ پێشێلكاری سفر بێتەوە" ووتیشی  " ئامانجمانە زیار پەرەبدەین بەبواری هۆشیاركردنەوەی یاسایی رۆژنامەنووسان و بەرپرسانی حكومی " 

ئەو دوو خولە كە لە كۆتایی هەفتەی رابردوو، سەرەتای ئەم هەفتیە بەڕێوەچوو، تەوەرەكانی لەلایەن راهێنەر ئیسماعیل عوسمان پێشكەشكران، مامۆستا بڕوانامەی ماستەری لەبواری میدیا هەیەو خوێندكاری دكتۆرایە بۆ هەمان بوار، لە چەند دامەزراوەیەكی میدیایی كاری كردووە.


PM:01:47:29/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌