مامۆستایانی ناڕازی و وانه‌بێژان كه ماوه‌ی 53 ڕۆژه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه، خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی تشرینی دووه‌می 2023 مامۆستایان و وانه‌بێژان له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی رانیه و پشده‌ر ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرده‌وه.
هێمن علی نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌سنوری په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر به وێستگه‌نیوزی وت كه "هه‌تاكو نه‌كرێین به‌هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام ده‌بین له خۆپیشاندان و بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن".
وتیشی: "ئێمه زیاتر له 50 رۆژه له سه‌رشه‌قامین، حكومه‌ت وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه".
ئه‌و مامۆستا وانه‌بێژه باسی له‌وه‌شكرد كه "دیاره كه‌رتی په‌روه‌رده لای حكومه‌تی هه‌رێم بێ به‌هایه، چونكه ناكرێ نزیك به دوو مانگه بایكۆته و حكومه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ری نه‌ناوه بۆئه‌وه‌ی داواكاری مامۆستایان جێبه‌جێ بكرێت و مامۆستایان بچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن".
له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی راپه‌ڕین 390 ناوه‌ندی خوێندن هه‌یه كه‌به‌م شێوه‌یه 5088 خوێندكاری باخچه‌ی ساوایان هه‌یه، 7395 خوێندكاری بنه‌ڕه‌تی پۆلی یه‌ك هه‌یه، 76244 خوێندكاری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، 16797خوێندكاری ئاماده‌یی هه‌یه، 556 خوێندكاری دواناوه‌ندی هه‌یه و كۆی گشتی 106080 سه‌دوو شه‌ش هه‌زار و هه‌شتا خوێندكار له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین هه‌یه.