سەرۆک کۆمار: ئازادی رۆژنامەگەری پێویستی و بنەمای سەرەکی پاراستن و درێژەپێدانی ئەزمونی دیموکراسییە



سەرۆک کۆمار:  ئازادی رۆژنامەگەری پێویستی و بنەمای سەرەکی پاراستن و درێژەپێدانی ئەزمونی دیموکراسییە

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق جەختدەکاتەوە، کە ئازادی رۆژنامەگەری پێویستی و بنەمای سەرەکی پاراستن و درێژەپێدانی ئەزمونی دیموکراسییە.
رۆژی یەکشەممە ٥-١١-٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان.
لە دیدارەکەدا  سەرۆک کۆمار بایەخی پتەوکردنی ئازادی نوسین و رادەربڕینی دوپاتکردەوە و ئاماژەی بە پێویستی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی کاری رۆژنامەوانی و راگەیاندنی ئازاد کرد لەگەڵ رەچاوکردنی پابەندبون بە بنەماکانی پیشەییبون و بابەتیبون و گواستنەوەی راستییەکان و دورکەوتنەوە لە هەواڵی ناڕاست. لەم چوارچێوەیەشدا باسی لەوەکرد، کە ئازادی راگەیاندن پێویستی و بنەمای سەرەکییە بۆ پاراستن و درێژەدان بە ئەزمونی دیموکراسی لە وڵاتدا.
لە بەرامبەردا وەفدی میوان سوپاس و ستایشی رێنماییە بەنرخەکانی سەرۆک کۆماریان کرد لەبارەی رۆڵی راگەیاندنی بنیاتنەر و نیشتمانی لە بواری خزمەتکردنی پرسە گرنگەکانی هاووڵاتیان.
هەر لە دیدارەکەدا ئەندامانی شاندەکە هیوایان خواست کە بەڕێزیان پشتیوانی لە پڕۆژەیاسای مافی رۆژنامەنوسان بکات بۆ دەستگەیشتن بە زانیاری بەهۆی گرنگییەکەی لە بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران.

‏‎راگەیاندنی سەرۆکایەتی  کۆمار


PM:01:24:05/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌