ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگیدا بە سەرزەنشتکردنی نوێنەری دیموکراتەکان رشیده تهلیب کە تاکە ئەمریکیی فەڵەستینییە لە کۆنگرێسدا، ئهوهش دوای ئهوهی رهخنهی توندی له ههڵوێستیهكانی بایدن گرد، ناوبراو له وەڵامدا جەختی لەوەکردەوە کە "ناتوانرێت گەلی فەلەستین لەناوببرێت".
ژمارەی دەنگی 234 ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی ئهمریكا بۆ سزادانی رشیده تهلیب بەرامبەر بە 188 دەنگ دوای ئەوە هات، کە دیموکراتەکان پەیوەندییان بە کۆمارییەکان کرد بۆ ئەوەی رەخنە لە رشیده تهلیب بگرن، کە سزاکە هەنگاوێک کەمترە لە دەرکردنی لە ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەو ژنە كه سێ خوله ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی ئهمریكایه، لە مێژە بوەتە ئامانجی رەخنەی دیموکراتەکان
ئەو ژنە كه سێ خوله ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی ئهمریكایه، لە مێژە بوەتە ئامانجی رەخنەی دیموکراتەکان، بەهۆی بۆچونەکانی سەبارەت بە ململانێی دەیان ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رەخنەکانی لە دەوڵەتی جولەکە هەمیشە ئاڕاستەی حکومەت و سەرکردایەتییەکەی بوە
رشیده تهلیب بەرگری لە هەڵوێستەکەی کرد و وتی، بێدەنگ نابێت و "رێگە نادهم قسەکانم بشێوێنرێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، رەخنەکانی لە دەوڵەتی جولەکە هەمیشە ئاڕاستەی حکومەت و سەرکردایەتییەکەی بوە لە سەردەمی بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.
ئەو بیرۆکەیەی کە رەخنەگرتن لە حکومەتی ئیسرائیل دژە جولەکەیە، به پێشینەیەکی لەڕادەبەدەر مەترسیدار دادەنێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، "گرنگە خەڵک لە حکومەت جیابکرێنەوە، ئەو بیرۆکەیەی کە رەخنەگرتن لە حکومەتی ئیسرائیل دژە جولەکەیە، به پێشینەیەکی لەڕادەبەدەر مەترسیدار دادەنێت، بەکارهێنراوە بۆ بێدەنگکردنی دەنگە جۆراوجۆرەکان کە لە سەرانسەری نەتەوەکەماندا بۆ مافەکانی مرۆڤ قسە دەکەن".
باوەڕ ناکەم ناچاربم ئەمە بڵێم، بەڵام ناتوانرێت گەلی فەڵەستین لهناوببرێت
رشیده تهلیب بە دەنگی لەرزۆکەوە وتی، "باوەڕ ناکەم ناچاربم ئەمە بڵێم، بەڵام ناتوانرێت گەلی فەڵەستین لهناوببرێت".
وەک هەمو کەسێک مرۆڤین، داپیرەم وەک هەمو فەڵەستینییەکان تەنها دەیەوێت ژیانی خۆی بە ئازادی کەرامەتەوە بژی
رشیده تهلیب بۆ ماوەی نزیکەی 20 چرکە بێدهنگ بو، نوێنەر ئیلهان عومەر چوە لای رشیده تهلیب و دەستی خستە سەر قۆڵی، لە هەوڵێکی ڕواڵەتیدا بۆ هێورکردنەوەی هاوکارەکەی، دواتر بەردەوام بو لە قسهكانی لەکاتێکدا وێنەیەکی داپیرەی بەرزکردەوە و وتی، "ئێمە وەک هەمو کەسێک مرۆڤین، داپیرەم وەک هەمو فەڵەستینییەکان تەنها دەیەوێت ژیانی خۆی بەو ئازادی و کەرامەتە ئینسانییە بژی کە هەمومان شایەنین، قسەکردن بۆ ڕزگارکردنی ژیان، بەبێ گوێدانە ئایین، بەبێ گوێدانە ڕەگەز، دەبێ، لەم ژورەدا مشتومڕاوی نەبێت".
ئهوهشی خستهڕو، "هاواری منداڵانی فەڵەستینی و ئیسرائیل بۆ من هیچ جیاوازییەکیان نییە، ئەوەی من تێناگەم ئەوەیە کە بۆچی هاوارەکانی فەڵەستینییەکان بۆ هەموتان جیاوازە، ناتوانین مرۆڤایەتی هاوبەشمان لەدەست بدەین".
رشیده تهلیب ئۆپەراسیۆنی "لافاوی ئەلئەقسا"ی سهركۆنه نەکرد
رشیده تهلیب کە خێزانی لە کەناری رۆژئاوا هەیە، رەخنەی توندی لێگیرا بەهۆی ئەوەی ئۆپەراسیۆنی "لافاوی ئەلئەقسا"ی سهركۆنه نەکرد کە لە 7ی مانگی رابردو لەلایەن حەماسەوە دەستیپێکرد.
سەرجەم دیموکراتەکان سەرەتا لایەنگری رشیده تهلیب بون و هاوکاریان کرد لە شکستپێهێنانی یەکەمین بڕیارنامەی سەرزەنشتکردن، کە هەفتەی ڕابردو لە دژی ناوبراو دەرکرا، بەڵام لەوکاتەوە زۆرێک لە هاوکارەکانی، لەنێویاندا ئەندامە دیارەکانی جولەکە، زیاتر ناکۆک بون سەبارەت بە قسەکانی لەسەر شەڕەکە، بەتایبەتی بەهۆی دەستەواژەی "لە ڕوبارەوە تا دەریا فەڵەستین ئازاد دەبێت"، کە چەندین جار بەکاری هێناوە و ئێستاش بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک بانگەوازێک بۆ نەهێشتنی ئیسرائیل سەیر دەکرێت.
رشیده تهلیب دەبێتە دوەمین ژنە مسوڵمانی ئەمریکیی لە کۆنگرێس
رشیده تهلیب دەبێتە دوەمین ژنە مسوڵمانی ئەمریکیی لە کۆنگرێس کە ئەمساڵ بە فەرمی سەرزەنشت بکرێت بەهۆی ڕەخنەکانی لە ئیسرائیل.
ئیلهان عومەر، نوێنەری دیموکراتەکانی ویلایەتی مینیسوتا لە مانگی (شوبات/2)دا لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دورخرایەوە بەهۆی ئەو لێدوانە هاوشێوەیانەی کە سەبارەت بە ئیسرائیل دابوی.
سەرزەنشتکردن وەک سزای دوا ڕێگا سەیر دەکرێت، تەنها هەنگاوێک کەمترە لە دەرکردن و تەنها لە حاڵەتی پێشێلکاری گەورەدا جێبەجێ دەکرێت.
سەرچاوە/ خەندان