لە سلێمانی خوێندکارانی پۆلی 12 گردبوونەتەوە و داوای کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن دەکەن



خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی گردبوونه‌وه‌ و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن و پێدانی كاتی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ خوێندنی وانه‌كانیان.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی تشرینی دووه‌می 2023، به‌شێك له‌ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێِمانی گردبوونه‌وه‌ و داوای ده‌كه‌ن پڕۆگرامی خوێندن ده‌ستكاری بكرێت و كه‌م بكرێته‌وه‌.

خوێندكاران به‌ دروشمی "ئالانی حه‌مه‌ سه‌عید، كاتمان نییه‌ بۆ سه‌عی" و "ئه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ست له‌ كورسیه‌كه‌ت به‌رده‌" گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.


AM:10:38:09/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌