مامۆستایانی وانەبێژ: یەكشەممە خۆپیشاندان دەبەینە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران



دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتو خۆپیشاندانی مەدەنیان لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجام دەدەن لەپێناو داواكردنی مافە سەرەتاییەكانیان.

ئاوێنە: دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 19ی 11ی 2023 خۆپیشاندانی مەدەنیانەو ئاشتیانەی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەولێر لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران كاتژمێر 10:00ی بەیانی دەستپێدەكات."

ئەوەشی خستۆتەڕو، خۆپیشاندانەكە لە پێناو داواكردنی مافی سەرەتاییمانە كە دامەزراندن و بون بە ھەمیشەیی وانەبێژانە" و هەروەها لە پێناو "گەڕانەوەی ڕێز و شكۆ بۆ مامۆستا" و "بەرەو پێشچونی سلكی پەروەردە" و "بە یەكچاو سەیركردن لە ماف و ئەركدایە."

دەستەكە داواشی لە مامۆستایانی وانەبێژ كردوە ئامادەی خۆپیشاندانەكە بن.




























































سەرچاوە/ ڕووداو



AM:11:08:16/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌