فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوونی یان برایم-ی وه‌ك كونسوڵی گشتی نوێی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2023، (یان برایم) كونسوڵی گشتی نوێی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه پێشوازی لێكرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌فین دزه‌یی وێڕای پیرۆزبایی له كونسوڵی گشتی نوێی فه‌ره‌نسا، پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌رك و كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "باس له په‌یوه‌ندی دێرین و پته‌وی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری فه‌ره‌نسا كرا و هه‌ردوولا خواستی هاوبه‌شیان بۆ به‌هێزكردنی زیاتری دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان ده‌ربڕی".
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت: "هاوكات جه‌خت له بایه‌خی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان و زانكۆیی و كولتوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه لای خۆیه‌وه "كونسوڵی نوێی فه‌ره‌نسا خواستی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولایه".
رۆڵی دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا بۆ ساڵی 1991 و سه‌رده‌می راپه‌ڕینی گه‌لی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا دانیال میتران، هاوسه‌ری فرانسوا میتران، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی فه‌ره‌نسا، له‌سه‌ر ئاستی تاك و وڵات، رۆڵیان له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام و دژه‌فڕینی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو.
له 2017ش فه‌ره‌نسا دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر رۆڵی پێشه‌نگی هه‌بوو له شكاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه رێگر بوون له به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان.