ئەمڕۆ پێشوازیمان كرد لە( مستەفا ئەلسەرای) بەرێوەبەری بەشی لێكۆڵینەوەی سیاسی لە (سەنتەری بەیان بۆ لێكۆڵینەوەو پلاندانان) ، كە چەند رۆژێكە لەگەڵ وەفدێك سەردانی شاری سلێمانییان كردوە بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاكییەكی ناوەندەكەیان.
خۆشحاڵبوین بە پێشنیازەكانیان بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو سەنتەر بە تایبەتیش ئەنجامدانی هەندێ چالاكی هاوبەش لە سلێمانی و بەغدا.
سەنتەری بەیان بۆ لێكۆڵینەوەو پلاندانان Al-Bayan Center for Planning and Studies مركز البيان للدراسات والتخطيط، ناوەندێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە، لە كۆتایی 2014 دامەزراوە، ئامانجیان خستەرووی بیروبۆچوون و توێژینەوەیە لەبارەی سیاسەت بۆ ناوخۆی عێراق بەتایبەت و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و پێشكەش كردنی راسپاردە بۆ چارەسەركردنیان.